تەپڵ لێدانەكە بۆمووچە بوو
لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەکان و بە ماوەیەکی کەم دوای راپەڕین ، بێ سەروبەری و هەژاری و نەبوونی و ئاسایش ، کوردستانی داتەنیبوو کە بۆ زۆرێك لەخەڵكی دەردو بەڵا بوو ، بەڵام بۆ زۆر کەسیش قازانج و داهات بوو ، بۆ هەندێکیش ببووە کارو كەسابەت
كەم نەبوون ئەوانەی بازاڕیان لەسەر ئەو وەزعە بوو ، تەنیا باسی چیرۆكێكی ئەو رۆژگارانە دەكە م كەپەیوەندی بەبابەتەكەی منەوە هەیە.
لەو رۆژگارانەدا تازە بازاڕی دراو گۆڕینەوە لەكوردستان پەیدا ببوو ، خەڵکانێکی بازرگان بە تایبەتی دوکاندارەکان دەبوا پارە گۆڕینەوە بکەن ، بە پارەکانی سویسری و چاپ ،دۆلارو تمەن و لیرەو هاشێوەکانیان بكرن ژمارەیەك گەنجی بێ ئیشیش ، بە گروپی پێنج شەش کەسی ، رێکدەکەوتن لەسەر بڕینی گیرفان و بردنی پارەی ئەو کەسانەی دەچوونە ناو بازارەكەوە ، بە نوێژی نیوەڕۆو لە ناو جەرگەی بازاڕدا
گروپەکە سەرەتا ، لەسەر هەموو کۆدو قسەو ئاماژەکانی بەینی خۆیان رێکدەکەوتن ، لە نزیك دەرگای بازارەكە ، دابەش دەبوون و چاودێری ئەو کەسانەیان دەکرد کە ، دەهاتنە دەرەوە ، هەر ئەوەندە گومانیان لە یەکێك بکردایە پارەی باشی پێیە ، بە تایبەتی عەللاگە رەشی پڕ لە پارەی سویسری ، بە ئاماژەیەکی نێوان خۆیان ، دەگەیشتنە چوار دەوری کابراو پاش و پێشیان لێ دەگرت بە پێی رێککەوتنی پێشتر ، دووانیان بە توندی شانیان پێکدادەداو لەگەڵیشی دا ، خۆیان بە کابرادا دەداو بەریان دەدایەوە.
دووانەکە یەکڕاست لە یەك گیر دەبوون و دەیانکردە شەڕو هەرا ، شەڕ ئەمما شەڕ ، شەڕو هەرایەکی گەورەو بە هاوار کە تا دەیانتوانی لێکیان دەدا ، پڕ بە گەرویان پیسترین جوێنیان بەیەک دەدا ، خەڵك کۆ دەبوونەوەو ژمارەیەکیش دەبوونە ناوبژیکار ، بەو حیسابەی شەڕەکە راستیەو گوناهە لەیەك بدەن ، تا بازاڕیان هەموو دەشێواند ، لە تەك شەڕەکەدا کابرای پارە هەڵگر بۆ هەر لایەك بڕۆشتبا ، بزریان نەدەکردو شەڕەکەیان هاوتەریب لەگەڵ ئەودا دەجوڵاند
لەگەڵ کۆبوونەوەی خەڵك و ناوبژی کردن ، وەزعەکە یەکپارچە دەبووە فەوزا ، ئیشی سێ چوار کەسەکەی دیکەی گروپەکە ئەوە بوو ، نەیەڵن کابرا دەربازی ببێ و بە هەر شێوازێك بوایە ، لەگەڵ فەوزایەکە عەللاگە پارەکەیان لە دەستی دەستاندو دەیانفڕاند ، هەر بە ئاماژەی نێوان خۆیان تێدەگەیشتن ، ئامانج پێکراوەو شەڕەکەیان بە هێمنی بە کۆتا دەهێناو بلاوەیان لێدەکرد ، پاشان یەك یەکە بە گوێرەی رێککەوتنی نێوانیان ، دەچوونە ئەو جێیەی ، پێشتر دەستنیشانیان کرد بوو کە ، بە زۆری لەگۆرستانەكان ، پارەکەیان دابەش دەکرد.
لەدوای دەیان ساڵ بەسەر ئەورۆژگارانەدا ، لەئەمڕۆشماندا لەم جۆرۆرە گرووپانە بوونیان هەیە بەلام ئێستا لەبەرگی سیاسی جۆراو جۆردا هەراو هوریای زۆرهەیە بەو پەڕی توانای خۆیانەوە خەریكی بازاڕی گەرمكرنی خۆیانن .
شەروو هەراو هوریاكەشیان تەنیا بۆ بەڕێ کردنی کات و خافڵاندنی خەڵکە ، زۆر بە خشکەیی لەسەر سیاسەت و بەرنامەی خۆیان دەڕۆن و ، بەرژەوەندیەکانیان دەپارێزن…!!!.
لێدانی تەپڵ وشۆسیاسیەكەی ناوپەرلەمانی كوردستان یش جۆرێکە لەم یاریانە و بەشێکی پەیوەندی بە كێشە نێو خۆییەكانی حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەتەوەھەیەو بەشێکیشی پەیوەندی بەخاڵیکردنەوەی توڕەیی ئەندامان و لایەنگرانی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانەوە ھەیە…هەراو ھوریەکەش لەخەمی مووچەی مووچە خۆراندا نییە…هەرخوێندنەوەیەك یان قسەكردنیك لە سەر ئە و تەپڵ لێدان و نمایشە سیاسیە بە هەر بارێك بێت و بۆ بەرژەوەندی هەر لایەكیش بشکێتەوە ، هیچ لە و راستییەی سەرەوە ناگوڕێ.
هەرچەندئەم پەرلەمانتارانە، دەیانەوێت وا نمایشی ئەم هەنگاوەیان بكەن كەزۆر گرینگ بووە و گۆمەکە دەشلەقێنێ ….. میدیاکانی سەربەئۆپۆزیسێۆن وا نیشانی دەدەن ، ئەوان وەکو هەڵوێستێك، لە ئاست دۆخی خراپی مووچە خۆرانی کوردستان ئەم هەنگاوەیان ناوەو پروپاگەندەی گەرمیش دەکەن كە هەمان هەڵوێست چەندین جاریتر دوو بارەدەكەنەو ە…..
دەمەوێ ئەوە بڵێم کە راو بۆچوونەکەم بە هەر ئاقارێکدا بڕوات و بۆ بەرژەوەندی هەر لایەك بشکێتەوە ، بۆم گرنگ نییە … …. ئەزموونی چەندین ساڵەی ئۆپۆزیسیۆن یان پۆپۆلیستی سیاسی لە هەرێمی کوردستان سەلماندوویەتی كە ئەم رێگا چارە و هەنگاوانە هیچ دیدگایەكی هۆشمەندانەو دوونیابینیەكی جیاوازی لەپشتەوە نیەو هیچ كاتیش نەبۆتەتە ئەڵتەرناتیڤكی پەسەند تاخەڵكی كوردستان پشتیوانی بكەن لە پڕۆسەی ئیداری و ئابوری و سیاسیش ، هیچ لە دۆخی کوردستان ناگۆڕێ ….چونكە ئۆپۆزیسیۆن خاوەن قورساییەکی سنوردارەو ئەم هەنگاوانەش نە لەئێستاو نەلەداهاتوشدا ، نەیتوانیوەو ناشتوانێ هەڵوێستێکی وا گەورە وەربگرێ ئاراستەی روداوەکان بە ئاقارێکدا ببات دوور بێت لە ویستی دەسەڵات.
هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن ژمارەی کورسیەکانی ئۆپۆزیسیۆن لەكورتی دەدات ،ئیستاش كەهەڵبژاردنی پیشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەپیشمانە ئۆپۆزیسیۆن و بەشێك لەوپەرلەمانتارانەی كوردستان كەخەونیانە بگەنە پەرلەمانی عێراق ، دەیانەوێت لەرێگای ئەم نمایشەسیاسیانە وە هەست و سۆزی موچە خۆرانی كوردستان بەلای خۆیاندا رابكێشێن و وەكو مادەیەكی پرۆپاگەندەش لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەكاری بهێنێنن …….. ئۆپۆزیسیۆن و ئەم گرووپە لەپەرلەمانتاران لە كوردستان و عێراقیش ئەو راستییە دەزانن كە سەنگە جەماوەرە كەیان سەلماندوویەتی ، بای ئەوە نین کار لە رەوتی روداوەکان بکەن ، تەنیا لەهەندێك هەڵوێستدا نەبێت ، كە توانیویانە وەك ژمارە خۆیان بسەلمێنن ، ئەویش لە بابەتە لاوەکیە سادەکان نەك لە بابەتە ستراتیژیە چارەنوسازەکانی خەڵکی کوردستاندا.