فەلەستینیەکان زیاتر لەوەی گەلێکی موسڵمانی نەتەوەیی بن، گەلێکی نەتەوەیی موسڵمانن
ئاسۆ ءوسمان:
کاتێک گەلی کوردی موسڵمان، گەلی نەوەی سەلاحەدین، لەلایەن ڕەیستسزمی ئیخوانی تورکی و هیلالی شیعی تۆتالیارو ناسیۆنالیزمی فاشی عەرەبیەوە قەتڵ و عام دەکرێ، عەرەبە فەلەستینیەکان لەبەر ئینتیمای قەومییان خۆیانی لێ کەڕ دەکەن و تەنانەت پشتیوانی لە قەتڵ و عامی ئەم گەلە دەکەن .
بەڵام کاتێک بارودۆخی فەلەستین تێکدەچێت، دەبێ کورد وەک نەتەوەیەکی موسڵمان، ئینتیما نەتەوەییەکەی خۆی سفر بکاتەوەو ببێتە هەوادارو پاسەوانی بەر دەرگاکەیان.
کێشەی ئیسڕایل و فەلەستین کێشەیەکی قەومییەو پەیوەندی بە ئاین و پیرۆزیە ئاسمانیەکانەوە نییە.
فاشیزمی قەومی فەلەستینی کە تێکەڵەیەکە لە فاندەمنتاڵیزمی دینی پاشکۆی ئێران و تورکیاو ناسیۆنالیستی عەرەبی ڕەیسیت ، ناتوانێ ببێ بە پاسەوانی بەردەرگای ئەقسا.
ئەمە ئەو ڕاستیەیە کە پێمان دەڵی کێشەی فەلەستین پەیوەندی بەکوردەوە نییە، ئەم شەویشی کۆتای بەم جەلەیەی شەڕەکە دێت و ئەو راستییە جارێکی خۆیمان پێشانئەداتەوە کە بەدرێژایی مێژووی یەک سەدە لە دیکتاتۆرە یەک لەدوا یەکەکانی ئەمناوچەیە ، بۆ پیرۆزکردنی خۆیان و ختووکەدانی سۆزی جیهانی ئیسلامی، خۆیان بە کێشەی فەلەستینەوە هەڵواسیوە.
ئەوەی لە دوای شەڕەکە قازانجی کرد، هێزە فاشیستەکانی ناوچەکەو بەشێک لەوڵاتانی ئیقلیمین ئیتر دەبێت ئەو راستییە بزانین کە بەدرێژایی مێژووی کێشەی فەلەستین، وڵاتانی فاشیستی ناوچەکە لەلایەک کۆمەڵکوژی دەکەن و لەلایەکی تریشەوە، خۆیان بە پاسەوانی بەردەرگای ئەقسا دەزانن.
قەتڵ وعام و ڕشتنی خوێنی مناڵانی فەڵەستین و هاوڵاتیانی ئیسرایلیش درێژکراوەی هەمان ئەو بازرگانیەیە کەساڵانێکە بەناوی پیرۆزیەکانی ئیسلام لەلایەک و بەنەتەوەیی کردنی جولەکە لەلایەکی تر بەڕێوە دەچێت و، لەم مامەڵەیەدا دیکتاتۆرەکان و گروپە فێندەمێنتاڵە پاشکۆکانیان قازانج دەکەن لەسەر ڕشتنی خوێنی مناڵانی فەلەستین و ئیسرائیل.