ترس لەترامپ و ئۆمێد بەبایدن
ترامپ لەمنداڵدانی سیاسەتەوە نەهاتووە، دۆستایەتیشی لەگەڵ رۆژنامە نوسان وراگەیاندن کاران نییە، پەیوەندیشی لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمیەکانيشدا زۆر خراپە کە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ دروستکردنی رای گشتی لەئەمریکا…… ترامپ سەرۆکێکە زۆر قسەئەکات، لەگەڵ ووڵاتانی ئەورووپا و ئاسيا و جيهانيش پەیوەندی زۆرخراپە ،لەزۆر بەی رێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان کشاوەتەوە ،لەگەڵ دیکتاتۆرودەسەڵاتە تاکرەوەکان نێوانی زۆرخۆش و باشە……
هەڵبژاردنەوە و ئەگەری سەرکەوتنەوەی ترا مپ ،خەڵکێکی زۆری لەدەرەوەو ناوەوەی ئەمەریکا توشی دڵەڕاوکێ کردووە …. بەشێکی زۆری خەڵکی ئەمریکاوجیهانیش هیوای سەرکەوتن بۆ بایدن دەخوازن….. چوون چوارساڵی پێشوو ترامپ وەکو سەرۆکی دەوڵەت رەفتاری نەکردووە، بەڵکو وەکو زەعیم و سەرۆکی گەل خۆی پێناسە کردووە، لەیەکەم دەورەی هەڵبژارنیدا وەک سەرۆک لەدوای رێوەرەسمی سوێنخواردنی دەستوری لە وتارە كەیدا ووتی: ئێستا کاتی ئەوەیە دەسەڵات لەواشنتنەوە بگوازرێتەوە بۆ گەل……ئەم وتارەی ترامپ بەمانی ئەوە بوو کەهەموو دەستەبژێرو دەسەڵاتەکانیتر دەستبەرداری نفوزی خۆیان بن لەپێناوی سەرۆک….! ئەوەی شارەزای ئەمریکا بێ، تێدەگا سەرۆک لەئەمریکا دەسەڵاتێکی فراوانی هەیە ،بەڵام ترەمپ لەچوار ساڵی رابردوو دا ئەو هێزە سیاسی و پشتگیرییە دەستورییەی نەبوو تا بتوانێ کۆتایی بەرۆڵی دەسەڵاتەکانیتر بهێنێت …. لەگەڵ ئەوەی هەموو راپرسی و ئاماژاکان باس لەپێشکەوتن و سەرکەوتنی بایدن دەکەن ،لێ لەئەگەری سەرکەوتنەوەی ترامپیش بۆ دەورەی دووەم ،دەستور و یاساکان سەرۆک ناچار ئەکات رەزامەندی کۆنگرێس و حاکمی ویلایەتەکان بەدەست بێنێ و تاکرەوانە بریارنەدات… لەچوار ساڵی حکومرانی ترامپ ،هەموو پەیوەندییەکانی بەقازانج وپارەوە بەستراوةتەوە بەئاشکرا ئەوەی راگەیاندووە ئەوەی پارەمان باتێ لەگەڵی دەبین و دەیپارێزن…. ترامپ
لە دەورەی سەرۆكایەتی ترامپدا ، هەرێمی کوردستان زیانی زۆری بەرکەوتووە بەتایبەت لەریفراندۆم و هێرشی حەشەدی شەعبی و بۆسەرکەرکوك و ناوچەكوردستانییەكان….
لەرۆژئاوای کوردستانیش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاو داگیرکردنی بەشێکی بەرچاوی خاکی رۆژئاوا لەلایەن سوپای تورکیاوە…..
بۆیە هیواو ئومێدەکان بۆداهاتویەكی باشتر لەباشورو رۆژئاوای کوردستان بەسەرکەوتنی بایدنەوە بەستراونەتەوە….