کاکە مەجەو حەلیبە؟

پ

بیرم تێ سەرەتای هەشتاکان، خەڵکی ئاواییەکانی گەرمیان، بە ئاواییەکەی ئێمەشەوە دوای تەواوبوونی دروێنەو هەڵگرتنی خەلەو خەرمان، بەشێکی زۆریان ڕوویان ئەکردە بەغا، بۆ کرێکاری و بەتایبەتتر ئەوانەی ئیش و کاریان نەبوو، زۆربەی کاتەکان لەبەغا یان کەرکوک کرێکارییان ئەکرد.

تا ئێرە بابەتەکە ئاساییەو هیچ لەگۆڕێ نیە؛ ئەوانەی ئەچوونە بەغا یان کەرکوک و کاتێک ئەهاتنەوە چیرۆکی سەیرو عەنتیکەی خۆیایان ئەگێڕایەوە یان باسیان ئەکرد.

کاکە مەجە خەڵکی یەکێک لەئاواییەکانی گەرمیان بوو، مرۆڤێکی هەژارو دەست و داوێن پاک بوو، زۆربەی کات لەبەغا خەریکی کرێکاری بوو، ڕۆژێک لەمەیدانی وەستانی کرێکارەکان لەبەغا چاوەڕێی ئەوە ئەکات کەسێک بێت و بیبا بۆ کار؛ لەناکاو ئەفسەرێکی گەورە بەئۆتۆمبێلێکەوە ڕا ئەوەستێ و پێی ئەڵێ:

-ناوت چیە ؟

-کاکە مەجە

-ئیش ئەکەی

-بەڵێ

ئیتر کابرای ئەفسەر پێی ئەڵێ وەرە سەرکەوەو پێکەوە ئەڕۆن. کە ئەگەنە شوێنی مەبەست، کاکە مەجە سەیر ئەکات ئەمە ماڵێکی گەورەیەو کابرای ئەفسەر لێی ئەپرسێ:

-کاکە مەجە ڕۆژانە بەچەند کار ئەکەی؟

-سەیدی دینارو نوس

کاکابرای ئەفسەر یەکسەر ئەڵێ:

-ئەمە سێ دینارو ئینجا لێی ئەپرسێ: کاکە جگەرە ئەکێشی؟

-بەڵێ

-چی پاکەتێک؟

-بەغا

ئەویش دووپاکەت ڕۆسمەنی پێئەداو پاشان پێی ئەڵێ: کاکە مەجە چۆن ئەگەڕێیتەوە بۆ شوێنی پشوودان؟

-سەیدی بەپاس

-ئەمە پارەی تەکسی و ئەی چی ئەخۆی؟

-سەیدی عەدەس

-نا ئەوەی پارەی دوو نەفەر کەباب

ئینجا ئەفسەرەکە ڕووی تێئەکات و ئەڵێ:

کاکە مەجە ئیشی تۆ ئەوەیە ئەمڕۆ باخچەی ئەم ماڵە پاک ئەکەیتەوەو ئەمەش کلیلی دەرگای حەوش، کە ڕۆیشتی کلیلەکەم بۆ بخە بن دەرگاکەو خۆت و حەلیبت

کاکە مەجە ئێژێ: کابرا ڕۆیی و منیش بە یەک کاتژمێر ئیشەکەم تەواوکردو هەرچیم ئەکرد کات نەئەڕۆیی و ناچار بووم کلیلەکەم خستە ژێر دەرگاکە بۆی و کەوتمەڕێ بەرەو شوێنی پشوودان و لەبەرخۆمەوە ئەموت:

(تڕحێو کاکە مەجەو حەلیبە)

شەرحی ئەم ڕووداوە بکەم یان بۆ خۆتانی لێگەڕێم؟ بێگومان بۆ ئێوە.. فەرموون