بەرشەلۆنە بەدواى راهێنەر دەگەرێت

پ

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە لە ئێستاوە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت جێگرەوەیەك بۆ كیكی سیتینی راهێنەری یانەكەی دیاریبكات بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە هەوالێكیدا ئاشكرایكردوە، کارگێڕی بەرشەلۆنە دەیەوێت سود لە سزادانی سەر مانچستەر سیتی وەربگرێت و گواردیۆلا بۆ یانەکە بگەڕێنێتەوە.

گواردیۆلا پێشتر لە بارەی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە دەلێت “دەگەڕیمەوە بۆ یانە بەشەلۆنە، بەڵام وەك سەرۆكی یانەكە نا، پێدەچێت باردۆخەكە لە ئێستادا گونجاو بێت بۆ گەرانەوە، بەڵام من خۆم ئەوەم  ناوێت، چونكە من دەمەوێت وەك راهێنەرێكی نوێخواز دەربكەوم، بەڵام سەرۆكایەتی یانەكە شتێكی دیكەیان دەوێت”.

ئەو راهێنەرە باس لەوە دەكات كە ئەو رۆژانەی لە یانەی بەرشەلۆنە راهێنەر بوە لە باشترین كاتەكانی ئەركی راهێنەرایەتیدا بوە، بەڵام دواجار بەهۆی نەگونجانی كاركردنی سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتی یانەكە بوارێك نەمابۆوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بم.