پاریس سانجێرمان داوای مێسی کرد و باوکی وەڵامی دایەوە
پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هاتە ڕیزی ئەو یانانەی گفتوگۆکانی دەست پێبکات بۆ گواستنەوەی لێۆنێل مێسی ئەرجەنتینی
رۆژنامەی لیکیبی فەرەنسی ، ئاماژەی بەوە کردووە ، لەچەند رۆژی ڕابردوو ، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ، جوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەرجەنتینی و یانەی بارسیلۆنا ، لیۆنێل مێسی ، دەست پێکردووە .
سێ شەممەی ڕابردوو ، لە فاکسێك دا ، مێسی ، بۆمبی رۆیشتنی لە بارسیلۆنا ، تەقاندەوە و هەواڵی جێهێشنی بارسیلۆنق ، بووە جێگای سەرنجی میدیاکانی جیهان .
لەخۆگرتنی مێسی ، پێویستی بە بودجەیەکی زەبەلاح هەیە لەلایەن هەموو یانەکانی جیهان ، بەتایبەتی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، یانەکان کەوتوونەتە قەیرانێکی قوڵی داراییەوە
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیبی فەرەنسی ، لەچەند رۆژی ڕابردوودا ، لێۆناردووی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ، لەگەل خۆرخی مێسی ، باوکی لیۆنێل میسی لە گفتوگۆدا بووە بۆ دەست پێکردنی گواستنەوەی مێسی بۆ یانە فەرەنسییەکە ، بەڵام وەڵامی باوکی لێۆ ، چاوەڕوان نەکراوبوو ، کاتێك رایگەیاند ” لیۆ پلانی رۆیشتنی بۆ یانەیەکی دیکە داڕشتووە و ناچێتە یانە فەرەنسییەکە.
چەند سەرچاوەیەکی دیکەی رۆژنامەوانی ئاماژەیان بەوەکرد ، پاریس سانجێرمان دەیەوێت سوود لە هاوڕێیەتی ، دیماریا و نەیمار لەگەل مێسی وەربگرێت ، بەڵام مێسی سانجێرمانی بێ هیواکردووە .
ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ، مێسی ئارەزووی یاری کردنی هەیە لەژێر ڕاهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان و بتوانێت لە دوو وەرزی داهاتوودا ، تۆپی ئاڵتونی بباتەوە