لە گەرمیان هەڵمەتی ڕوژی جیهانی بەرەنگابوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەستیپێکردووە

پ

سیروان سلێمان:

له 25 ی نۆڤمبەری ساڵی 1960 له وڵاتی دۆمێنیکان بە ( پاتریا و مینروا و ماریا ترێزا) کە بە خوشکانی میراباڵ ناوبانگیان دەرکرد بوو، هەر سێکیان بە مێردەکانیانەوە دژی دیکتاتۆری دۆمێنیکان بوونەوە لەلایەن دەست و پەیوەندی دیکتاتۆرەکانی دۆمێنیکان بە سەرپەرەشتی ڕاستەوخۆ “ڕافائیل تراجیلۆ” کوژران، دوای کوژرانی دەبنە سیمبوڵی خۆڕاگری و خەبات دژی ستەم و زۆڵمی ئافرەتان و نازناوی ( پەپوله له بیرنەکراوەکان) یان پێدەبەخشرێت.

له ناوچەی گەرمیان له ڕۆژی جیهانی بەرەنگاروونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکەوانەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چەندین هەڵمەتی وشیاری له سەنتەر و شوێنە گشتییەکان دەستپێکردووە.

لەمبارەیەوه هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توند وتیژی دژی ئافرەتان بۆ ماوەی ( 16) ڕۆژ له ناوچەی گەرمیان دەخایەنێت.

سەبارەت بە کار و چالاکی و سیمینیار لەلایەن چالاکەوانەکان ئاماده دەکرێت، چەندین بەرنامەی جۆر بە جۆر پێشکەش بە تاک دەکرێت، له هەمووی گرنگتر هەوڵبدرێت ئافرەتان کەمتر بکەوێته ژێر کاریگەی ئامێرە ئەلکترونییەکان.

هەروەها له نێو سیمنیار و قوتابخانە و زانکۆکان هەوڵبدرێت چارەسەی وشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی بۆ ڕووداوەکان بکرێت، بەدەرلەوە له ڕێگەی هێڵی گەرمەوە پەیوەندی بە ژمارە ( 119)‌ بکرێت.

سەرەڕای ئەوە دوای وەرگرتنی هێڵی گەرم دەتوانرێت له ڕێگەری تۆێژەری کۆمەڵایەتی و شارەزایانی بواری یاسا له نێو ڕووداو و کەیسەکاندا بەشدارییان پێدەکرێت، وشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتیان بۆ تاکەکان سەبارەت مادەی ( 2و 3 )ی خراپ بەکارهێنان ئامێره پەیوەندییەکان بۆ ڕوون دەکرێتەوە.