هێرشکردنە سەر رۆژنامەنوس وریا عەبدولخاڵق، پێشهاتێکی مەترسیدارە

پ

دەستەی مافی مرۆڤ:
پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هێرش کردنە سەر رۆژنامە نوسێک لەسنوری چەمچەماڵ.
بەداخەوە چەند چەکدارێک هێرش دەکەنە سەر ڕۆژنامەنوسی دەزگای میدیایی بوار وریا عبدالخالق بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەسایتی بوار لەسەر ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە سنوری چەمچەماڵ کەبۆتە هۆی ڕێگری لەپڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری ، وەک لەڕاگەیاندنی دەزگای میدیایی بوار هاتوە چەند چەکدارێکی پاسەوانی ئەو ئەفسەرە پەلاماری ئەو ڕۆژنامەنوسە دەدەن و بڕینداری دەکەن.
ئێمە لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وێڕای دڵگرانیمان لەو ڕەفتارە لەهەمان کاتدا ئیدانەی ئەو پەلامارە دەکەین بۆ سەر ئەو ڕۆژنامەنوسە بەتایبەت کە لەلایەن خەڵکانێکی چەکدارو ناسراو بوە ئەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ سەر کاری ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین و نوسین .
ئەو ڕەفتارەش دوورە لە هەموو بەهاو ئاکارێکی مەدەنی یاسایی و کلتوری وپیشەیی.
داواکارین لە دەزگا یاسایی و ئەمنیەکان تۆمەتباران بدۆزنەوەو ڕادەستی یاسا بکرێن و سزای خۆیان وەربگرن و هەرچی هەوڵ هەیە بدرێ بۆ ڕێگری کردن لە دووبارە بونەوەی ئەو حاڵەتانە.
وەک دەستەش لەنزیکەوە چاودێری ئەو دۆسیەیە دەکەین.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان