بانکێکى فەرەنسی تاوانی جینۆسایدی ئەنجامداوە

پ

بەهۆى تێوەگڵانى لە “تاوانەکانى دژى مرۆڤایەتى” بانکێکى فەرەنسی لەسودان رووبەرووى لێکۆڵینەوەیەکى فراوان دەبێتەوە.

یەکێتى نێودەوڵەتى بۆ مافى مرۆڤ زانیاریی دادگایی کردنى بانکى بی ئێن پی پاغیبای فەرەنسی لەهەژماری تایبەتى خۆى لەتویتەر بڵاوکردۆتەوە.

لەلایەن خۆیەوە ئاژانسى فرانس پرێس لەسەر زاری سەرچاوە دادوەرییەکان ڕایگەیاندووە ” لە ٢٦ ئابی رابردوو لەدادگای پاریس، بانکەکە بەتێوەگڵان لەتاوانەکانى دژى مرۆڤایەتى و، کاری تێکدەرانەو، کاری وەخشیگەرانە تومەتبار کراوە”، لیستى ئاراستەکردنى تاوانەکانیش لەلایەن ئەو یەکێتیە نێودەوڵەتیەو، کۆمەڵەى مافی مرۆڤ و، نۆ چالاکوانى سودانی پێشکەش کراتوە.

نزیکەى ساڵێک پێش ئێستا نۆ قۆربانی سودانى، بەپاڵپشتى رێکخراوە مرۆییەکان، سکاڵایەکی یاساییان دژى بانکی بی ئێن پی پاغیباى فەرەنسی پێشکەش کرد، کەتێدا هاتووە ” ئاسکانکاری بۆ ئەنجامدانى تاوانى سودان لەساڵانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٨ کردووە، بەتایبەتی لەناوچەکانى رۆژئاوا لەدارفۆر، کەبەهۆى جەنگەوە وێران بووە”.

فیدراسیۆنى نێودەوڵەتیش ئاماژەى بەوە داوە ” لەو سەردەمەدا سەرەڕاى سزایەکان، بانکەکە وەک بانکێکى ناوەندی بۆ رژێم کاری دەکرد”.

سەرچاوەەیەکى دادوەری هیماى بەوە داوە ” لە ٢٦ ئابی رابردووەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەدژى بانکەکە بەتومەتى تێوەگڵان لەتاوانى دژى مرۆڤایەتى و، جینۆسایدو، کاری تێکدەرانەو، ئەشکەنجەدان کراوەتەوە”.

ساڵى رابردووش فیدراسیۆنى نێودەوڵەتى بۆ مافی مرۆڤ گووتى ” سکاڵاکە هەنگاوێکى یەکەم بۆ سزادانى بانکە فەرەنسییەکە لەسەر تاوانەکانى و، تێوەگڵانى لەتاوانە نێودەوڵەتیەکانی نێو سودان و، بەتایبەت لەدارفۆر”.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەساڵى ٢٠١٤ بانکەکە لەویلایەتە یەکگرتووەکان دانى بەوە ناوە، پیلانگێری کردووە بۆ پێشێڵکردنى سزاکانى ئەمەریکا دژى حکومەتەکانى سودان و ئێران و، کوبا، ئامادەش بووە سزایەکى پێبژاردنى ٨,٩ ملیار دۆلار پێشکەش بکات.