تریدۆ بۆ جاری سێهەم دەبێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا

پ
لە هەڵبژاردنەکانی دوێنێی کەنەدا، سەرۆکی پارتی لیبراڵ، جەستن تیردۆ، بۆ جاری سێهەم سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت و دەبێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.
ڕاگەیەندنەکانی کەنەدا کە ڕاستەوخۆ جیاکردنەوەی دەنگاکان ئاشکرا دەکەن، تا ئێستا پارتی لیبراڵ بە براوە دەزانن.
لەو هەڵبژردنەدا، لە کۆی 338 کورسی پەرلەمانی کەنەدا، پارتی لبراڵ 157 کورسی بە دەستهێناوە، بەڵام دەبێت حکومەتێکی کەمینە پێکبهێنێت چونکە بۆ پێکهێنانی کابینە نوێ پێویستە بەلانی کەمەوە 170 کورسی هەبێت.
پارتی پارێزەرانی کەنەدا(کۆنسرڤەتیڤ) کە پارتێکی سەرەکی و رکەبەری پارتی لیبراڵە، 121 کورسی بە دەستهێناوە.
پارتی  بلاک کوباکوا، کە پارتێکە زیاتر لە هەرێمی کویبەکی بەشە فەرەنسیەکەی کەنەدا کار وچالاکی دەکات و جەخست لە سەر مافی فەرەنسیەکانی کەنەدا دەکاتەوە، 32کورسی بەدەستهێناوە.
پارتی دیموکراتی نوێ(ئێن دی پی)ش 26 کورسی مسۆگەرکردوە و، پارتی سەوزی ژنگە دۆستی کەنەداش 2 کورسی بەرکەوتووە.