لە گەرمیان بواری بەرپرسانی حزبی و حکومی ناردێ بەشداری لە یادی ئەنفالدا بکەن
ئەمڕۆ (١٤-٤-٢٠٢٣) لە گەرمیان بواری بەرپرسانی حزبی و حکومی نەدرا بەشداری لە سی و پێنج هەمین ساڵیادی ئەنفالدا بکەن.
ساڵانێکی زۆرە بەرپرسانی حزبی و حکومی کوردستان، ساڵرۆژی (ئەنفال)یان تەرخانکردوە تەنها بۆ پێشکەشکردنی گوتار و دانیانی تاجەگوڵینەو، هەندێک جارش ئەم یادە بەکاردەهێنن بۆ مەبەستی سیاسی.
ئەوەی زیاترکەسوکاری ئەنفالکراوان نگەران کردوە ئەوەیە، پاش ٢٠ ساڵ لە روخانی ڕژێمی بەعس، دەستەڵادارانی کورد، لە حکومەتی هەرێم و بەغدا، تا ئێستا نەیانتوانیوە ئێسکوپروسکی تەواوی ئەنفالکراوان بهێننەوە زێدو ئامێزی نیشتیمان و، ژیانێکی شایستە دابین بکەن بۆ دەربازبوای جینۆسایدی ئەنفال.
فۆتۆ: هاوڕێ کرێکار