یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ شەڕی تێکەوت
یاری کۆتایی خولی یۆرۆپا لیگ شەڕی نێوان کۆنتی و بانیگای لێکەوتەوە
دوێنێ هەینی ، یاری کۆتایی خولی یۆرۆپا لیگ لەنێوان یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و یانەی سیڤیلیای ئیسپانی ، بەڕێوەچوو و یارییەکە بە بردنەوەی یانەی سیڤیلیا بە ٣ گۆل بەرامبەر بە ٢ گۆل کۆتایی هات، و بۆ جاری شەشەم لە مێژووی خۆی دا سیڤیلیا بووە پاڵەوانی جامەکە
لە کاتی یارییەکە لە پێشهاتێکی چاوەڕوان نەکراودا ، بانیگای ، یاریزانی سیڤیلیا ، بە گێچەڵەوە ، دەست لە پرچی ئەنتۆنی کۆنتی ، ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان دەدات و ڕایدەکێشێت و دەڵێت ” ئەم پرچەی تۆ ڕاستییە یان بارۆکەیە ؟! ” لە وەڵامدا کۆنتی دەڵێت ” لە دەرەوەی یاریگا چاوەڕوانت دەکەم ! ”
بەپێی رۆژنامەی لاکازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ، ڕووداوەکە لە خولەکی ١٦ی یارییەکە ڕوویدا ، کاتێك ئەنتۆنی کۆنتی ، ڕاهێنەری ئینتەر میلان ، زۆر ڕەخنەی لە ناوبژیوان و یارییەکە دەگرت و بەردەوام داوای هەژمارکردنی لێدانی سزا و فاوڵی دەکرد. لەو کاتەدا بانیگای یاریزانی سیڤیلیە دەچێتە لای کۆنتی و گێچەڵی پێدەکات و بە گاڵتەجاڕییەوە ، داوای لێدەکات ”ئارام بگرێت ”
لەو کاتەدا ، بانیگا ، دەست لە پرچی کۆنتی دەدات و دەیگرێت و پێی دەڵێت ” ئەم پرچە ڕاستییە یان بارۆکەیە ؟” و کۆنتی وەلامی دەداتەوە و دەڵێت ، لە دەرەوەی یاریگا ، چاوەڕێت دەکەم ، و کۆنتی ڕاهێنەر لەسەر ڕەخنەکانی ، کارتی زەردی پێدرا لەلایەن دادوەری یارییەکەوە
ئەم ڕووداوە دەمەقاڵێی لێکەوتەوە و ئەگەر دادوەری یارییەکە ، دۆخەکەی هێور نەکردباوە ، ئەوا زیاتر گرژی دروست دەبوو.
یارییەکە کۆتایی هات بە بردنەوەی یانەی سیڤیلیای ئیسپانی، بە ٣ گۆل بەرامبەر بە ٢ گۆل بۆ ئینتەر میلان ، و بۆ جاری شەشەم ، بووە پاڵەوانی خولەکە.