بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ڤانکوڤەر، کەنەدا،دەیان هاوڵاتی گیان لە دەست دەدەن
بە پێی سەرچاوەی زانیاریەکانی کەنەدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کە لەڕۆژئاوای کەنەدا ڕیکۆردی مێژوویی شاکاند، لە ماوەی چوارڕۆژدا 223 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە کە زۆربەیان بە ساڵاچوان بوون.
شایەنی ئاماژەیە، لە ڤانکوڤەری گەورە بە هۆی فێنکی کەشوباکەیەوە، لە زۆربەی ماڵان و شوێنکارەکاندا ئامێری فێنککەرەوە(پانکە و سپلیت)ی تێدا نیە، بۆیە ئەم گەرما چاوەڕواننەکراوەی ئەم هەفتەیە چووە مێژووەوە.
زانیاریەکانی کەشناسی کەنەدا ڕایگەیان کە 84 ساڵ پێش ئێستا لەم دەڤەرە پلەی گەرما گەیشتووە بە 40 پلە، بەڵام لە هەفەتی کۆتایی ئەم مانگەدا لە هەندێك شوێنی ئەم هەرێمەی کەنەدا، پلەی گەرما گەیشتە سەرووی 45 پلە، بۆیە کۆمەڵێك لەو هاوڵاتیەنەی کە ئامیری فێنککەرەوەیان نەبوو، بەتایبەتی بە ساڵاچوان، گیانیان لە دەستدا.