جه‌نگی دوو زلهێزترین وڵاتی ئابووری جیهان به‌ره‌وكوێ ده‌گات
هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و چین ڕازی بوون به دووباره وتووێژكرد له‌سه‌ر بازرگانیكردنی نێوانیان ،ئه‌مه‌ش له میانه‌ی كۆبونه‌وه سه‌رۆكانی هه‌ردوو وڵات له لوتكه‌ی G20 دۆناڵد ترامپ له دوای كۆبونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبونه‌وه‌كه‌یان زۆر باش بووه و ئه‌رێنی بووه،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر دۆناڵد ترامپ ڕایگه‌یاندبوو كه به بڕی ٣٠٠ ملیار دۆلار سزای گومركی ده‌خاته سه‌ر كۆمپانیا چینییه‌كان كه كه‌لوپه‌له چینیه‌كان هاورده ده‌كه‌ن!،له دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه كه واشنتۆن ئه‌م سزایه ناخاته سه‌ر هه‌نارده چینیه‌كان و له‌سه‌ر ئه‌م گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ په‌كین به‌رده‌وام ده‌بێت وه هه‌روه‌ها دۆناڵد ترامپ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هواوی كه پێشتر واشنتۆن كۆمپانیای هواوی سزادابوو به‌هۆی باری ئه‌منییه‌وه
چۆن ناكۆكی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین به‌م ئاسته گرژه‌ی ئێستا گه‌شتووه؟
له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو هه‌ر دوو زلهێزترین وڵاتی ئابووری جیهان له ململانێكی سه‌ختدا بوو له دژی یه‌كتر به شێوه‌یه‌ك دۆناڵد ترامپ چینی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه شتومه‌كه زیره‌كه‌كانی ئه‌مریكای دزیوه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانی ناچاركردووه كه نهێنی بازرگانی خۆیان بۆ چین ئاشكرا بكه‌ن له پێناو مانه‌وه‌یان له چین و بازرگانی كردنیان له‌و وڵاته! له‌به‌رامبه‌ریشدا چین وه‌ڵامی ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی به‌وه داوه‌ته‌وه كه دوورن له ڕاستیه‌وه،به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی وڵات له یابان حاڵه‌ته‌كه‌ی ئاسایی كردۆته‌وه دۆناڵد ترامپ دوای كۆبونه‌وه‌كه به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ چین گه‌شتونه‌ته ڕێكه‌وتنێكی ئه‌رێنی، كه وه‌ك خۆی ئه‌ڵێ ڕێكه‌وتنێكی نایاب كه دواتر ده‌یبینین!
ئایا ناكۆكیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هوواوی چاره‌سه‌رده‌بن؟
سزادانی كۆمپانیای هواوی له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه یه‌كێكه له خاڵه هه‌ره ناكۆكیه‌كانی هه‌ردوو وڵات، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی ترامپ له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی سزای سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه به چاوی لێك نزیك بوونه‌وه و باشبوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بینرێت مانگی ڕابردوو واشنتۆن سزای ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی هواوی دا كه به‌بێ مۆڵه‌ت شتومه‌كی ئه‌مریكی ده‌كڕن ، كه له نێوێندا كڕینی شتومه‌كه‌كان له ڕێگه‌ی گۆگڵه‌وه كه ئه‌مه‌ش گرنگترین سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌می كۆمپانیا چینییه‌كانه، وه كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كانیش ڕاگیرابوون له كڕینی هه‌ر شتێك له كۆمپانیای هواوی به هۆی حاڵه‌تی ئه‌منییه‌وه كه واشنتۆن مانگی ڕابردوو به بڕی ٣٠ ملیار دۆلار سزای ئه‌و كۆمپانیای دابوو