چیرۆكی پێشمه‌رگه خائینه‌كان

په‌یامێكی قه‌هار گه‌زنه‌یی بڵاوده‌بێته‌وه‌و نه‌فه‌رت له پێشمه‌رگایه‌تی خۆی ده‌كات ، ئه‌و له‌و په‌یامه خه‌مئاوه‌ره‌دا باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن پێشمه‌رگه‌و به ناوی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه له جاش و دوژمن خراپتریان به‌و نیشتمانه به‌دبه‌خته كرد ، له كاتی گوێبیستی په‌یامه‌كه‌دا خه‌یاڵم لای چیرۆكی شێركۆی كوێخا شه‌ریفی سه‌یدان بوو ، ئه‌و گه‌نجه‌ی دوای راپه‌ڕین له تۆڵه‌ی برا شه‌هیده‌كه‌یدا له ناو چه‌مچه‌ماڵ قادر قادری جاشی كوشت ، به‌ڵام نه‌یانهێشت 24 سه‌عات به سه‌ر كوشتنی ئه‌و جاشه‌دا تێپه‌رێت و شێركۆیان له‌و شوێنه به كوژراوی فڕێ‌دا كه قاله‌ی لێكوژرا ، هه‌ڵبه‌ت حزبێك خۆی له جاشه‌كه كرده خاوه‌ن و به‌و جۆره‌ش جاشه‌كان بوونه‌وه خاوه‌نی هه‌موو شت ، هه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی پێشوو جاش بوون رۆژی دواتر ” پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان ” .
هاو زه‌مان له گه‌ڵ بڵاو بونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی قه‌هاردا دوو پێشمه‌رگه یه‌كێكیان له سلێمانی و ئه‌وی تر له كه‌ركوك به گوللـه‌و هه‌ڵواسین كۆتای به ژیانی خۆیان دێنن، ئه‌وه‌ی من ئازار ئه‌دات ئه‌وه‌یه ئه‌م پێشمه‌رگانه به‌و كاره جگه له خۆ تێك‌شكان و خۆكوشتن هیچیان نه‌كردووه ، له كاتێكا ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانویستبا ده‌یانتوانی په‌یامه‌كه‌یان وه‌ك په‌یامی گه‌زنه‌یی بایه‌خێكی هه‌بێت ، ئاخر هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌بان و سته‌مكارو ناداده‌ی راگرتووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان داكۆكی لێنه‌كه‌ن و به هه‌زارانیان بۆ سزادانی خاتونێك نه‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان ، ده‌سه‌ڵات ئاوا بێ منه‌ت و سته‌مكار نابێت ، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه یه‌كجار ئازایه‌تی و بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت به پارتی و یه‌كێتی بڵێت ” ئیتر به‌سه ” ئه‌م دۆخه ئاوا نابێت ، كه نایڵێن و هه‌میشه سه‌ركرده‌و مافیا نه‌وتاویه‌كان ده‌پارێزن ، كه‌واته ئیتر هه‌ق نیه خه‌ڵك شانازی به شتێكه‌وه بكات كه هیچی بۆ شانازی تیا نه‌ماوه .
پێشمه‌رگه نه‌توانێ به‌ر به داگیركاری سوپای تورك بگرێت ، له خاڵی پشكنینی پۆلیسی فیدراڵی رابگیرێت و سوكایه‌تی پێبكرێت ، پاسه‌وان و باخه‌وان و ده‌رگه‌وانی نه‌وت دزه‌كان بێت ، دینارێك له گیرفانیا نه‌بێت، نه‌توانێ كرێ خانوه‌كه‌ی بدات ، دایبی و ماستیش به قه‌رز له دوكانه‌كان بباته‌وه ، له بری ئه‌وه‌ی به گژ سته‌مكاری و نادادیشدا بچێته‌وه خۆی بكوژێ ، جێی ئه‌وه نیه داخی بۆ هه‌ڵكێشی ، راستی من پێشتر وام ناوت ، به‌ڵام ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه رۆی بۆ ئه‌وانه بلاڵێینه‌وه .
ئه‌وانه‌ی له هه‌رێم نه‌وت و كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فیان داوه‌ته پاسدار‌و جه‌ندرمه، ئه‌وانه‌ی منه‌تیان به به‌غدا نیه‌و چاویان جگه له خۆیان كه‌سی تر نابینێ و بۆ میله‌تیش ده‌ڵێن چاوی ده‌رده‌هات ، به خۆكوشتنی پێشمه‌رگه‌ش پێده‌كه‌نن ، هیچیان له‌و فڕۆكه‌وانه كه‌متر نیه كه له هه‌ڵه‌بجه كیمیا بارانی خه‌ڵكی سڤیلی كرد ، هیچیان له‌و چه‌ندرمه‌و پاسداره كه متر نیه كه له كورته‌ك ژن و منداڵ و له سه‌رده‌شت كۆڵبه‌ری كورد ده‌كوژن .




