بە کورتی؛ پارەکەی بەغداو دوو قسە

پ

کازمی چۆن بڕیاریدا پارە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێ؟ ھەڵوێست و رۆڵی یەکێتی لەناردنی پارەکەدا چی بوو؟

یەکەم: بیستوچوار کاتژمێر پێش ئەوەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە مەسروور بارزانییەوە بکات، لەگەڵ لاھوور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتی قسەی کردووەو بەڵێنی ناردنی پارەکەی داوە.

دووەم: رۆڵی قوباد تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و، جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، کە ھاوکات سەرۆکی شاندی دانوستاندکاری ھەرێم بوو، رۆڵێکی گەورەبوو بۆ ئەوەی بەغدا پارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت.

سێیەم: مستەفا کازمی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ لاھوور شێخ جەنگی، بەروونی باسی خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، بۆ ئەوەی لیژنەیەک لە حکومەتی فیدراڵ چاودێری بکەن و، ھاوسەرۆکی یەکێتیش بەڵێنی پێداون کە ئاساییە لیژنەی بەغدا چاودێرییان لە خاڵە سنوورییەکان ھەبێت.

چوارەم: لاھوور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتی، چەندین جار بەئاشکراو لەڕێگەی سۆشیالمیدیادا رایگەیاند، پشتیوانی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا دەکەین و گوتیشی، لەھەر ئەگەرێکیشدا رەنگە لە حکومەت بکشێینەوە.

پێنجەم: بێویژدانییە رۆڵ و ماندووبوونی قوباد تاڵەبانی و، شاندەکە ی لەگەڵ بەغداو، پشتیوانی و خەمخۆری ھاوسەرۆکانی یەکێتی لەھاتنی ئەم مووچەیەدا بۆ ھەرێمی کوردستان فەرامۆش بکرێت.