چارەنووسی گەلی کورد لە بەردەم دوو ئەگەردایە
یەکەم : یان کورد ئەم جارە بەیەکجاری پشتگوێ ئەخرێت و ھیچ ئومێدێکی نامێنێت ، وە دیسان شاخەکانی کوردستان ئەبێتەوە پشت و پەنا بۆی ، وە دۆستی دوێنێ وئەمرۆ ئەبن بە دووژمنی سبەی !
دووەم : یان ئەم جارە کورد پالپشتی باشی بۆ درووست ئەبێت و ئەگەری درووست بوونی بەرەیەکی پشتیوانی و داکۆکیکەری بەھێزی ئەبێت دوور نیە باس لە درووست بوونی دەولەتی کوردیش بکرێت بۆ ئایندە ؟
ھەمیشە سیاسەت دوو رووی ھەیە ، ئەوەی لە میدیاوە باس ئەکرێت رووکەشەو بۆ رازی کردنی بەرانبەرەو تەمسیلە !
دیوی دووەمی واقعەو رووی راستەقینەی سیاسەتە ، پلان و بریارەکان لە پشت پەردەوە ئەدرێن و دراوەن.
من وای ئەبینم ئەم بریارەی ترامپ بەس بۆ میدیا و رووکەش بێت ، مەبەستێتی بۆچوونی کۆمەلگای نێودەولەتی و شەقامی سیاسی ئەمریکا و ناوچەکە بزانێت ، لە واقعدا پلان و ئەجندای شاراوە تری ھەبێت ، ھەمیشە پلانەکانی پێچەوانەی بریارەکانێتی پیاوێکی ئالۆزە بە ئاسانی ناخوێندرێتەوە .