رۆژنامەنووسێک لەڕانیە گیانى لەدەستدا

دوابەدوای دروستبوونى گرژی نێوان خۆپێشاندەرانى دەڤەرى ڕاپەرین لەرانیەو، هێزە ئەمنیەکان و، دروستبوونى شەڕو ئاڵۆزی، رۆژنامەنووسێک بەگووتەى بەرپرسانى فەرمیی “گیان لەدەست دەدات”.
هونەر رەسوول، پەیامنێری گەلى کوردستان، کەناڵى فەرمیی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، بارى تەندروستى تێکدەچێت و، دەستبەجێ لەنێو شەقامدا گیان لەدەست دەدات.
بەگووتەى میدیایەکى نزیک لەیەکێتى لەسەرچاوەکانی خۆیەوە بڵاویکردۆتەوە ” لەكاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكەی قەزای رانییە، تووشی ماندووبوون بووەو زمانی هەڵگەڕاوەتەوە، بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە”.
هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە ” ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، هونەر رەسوڵ بەهۆی دووچاربوونی بەجەڵتەى دڵەوە ەوە گیانی لەدەستداوە”.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەندامى ئەنجومەنی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە.
بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوە فەرمییەکانى تەندروستى هیچ زانیارییەک لەبارەى هۆکارى تەواوى گیان لەدەستدانى ئەو رۆژنامەنووسە بڵاونەکردۆتەوە.