فەرەنسا ئاستی پێوانەیی تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمار کرد

پ

سەرەڕاى پاشەکشێیەکى رێژەیی و گەورە لەتووشبووانى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەفەرەنسا، بەڵام لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو، ئەو وڵاتە بەرزترین ئاستى تووشبوون بەو پەتایە تۆمار دەکات لەدواى هەڵگرتنى قەدەغەى هاتووچۆى گشتگیر لەوڵاتدا.

حکومەتى پاریس وەک خۆپارێزییەک و، سنووردانانێک بۆ بڵاوبوونەوەى پەتای کۆڤید ١٩، کەناوە زانستییەکەى ئەو ڤایرۆسەیە، کەسەرەتا لە شارى ووهانى چینی سەریهەڵداو، بەجیهاندا بڵاوبوویەوە، لە ناوەڕاستى ئادار تا ناوەڕاستی ئایاری رابردوو، هاتووچۆى لەسەرتاسەرى وڵات ڕاگەیاند.

لەدواى هەنگاوە، بەشێوەیەکى بەرچاو رێژەى تووشبوون بەو ڤایرۆسە رووى لەکەمیکرد، بەڵام دووبارەى بەگووتەى وەزارەتى تەندروستى لەیەک رۆژدا ٢٨٤٦ کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە.

ئەمەش بەرزترین رێژەی تووشبوونە لەماوەى سێ رۆژى رابردوو کەئەو وڵاتە تۆماری کردووەو، کۆى گشتى تووشبوونیش بەو ڤایرۆسە لەفەرەنسا بۆ ٢١٢ هەزارو ٢١١ تووشبوو.

بەبەراورد لەگەڵ هەفتەى رابردوو، رێژەى تووشبووان لەسنووری ٢٠٠٠ کەس بووە، کەدوو هەفتەیە پاریس ئەو رێژەیەى تووشبوون تۆمار دەکات، لەدواى ٢٠ نیسانی رابردوو، کاتێک رێژەکە بەرەو پاشەکشێ هەنگاوی دەنا.

ئەو وەزارەتە لەرێگەى ئامارە فەرمییەکانى خۆیەوە هیماى بەوە کردووە ” کۆى گشتی مردووانى ئەو پەتایە ٣٠ هەزارو ٤٠٦ کەس بووە”.

زۆرترین رێژەى تووشبوون وەک هیماى بۆ دەکرێت پاریسى پایتەخت و شارى مارسیلیایە لەباشوورى فەرەنسا، ئەمەش حکومەتى زیاتر بێزار کردووە، چونکە سەرەڕای بڕیارەکانى خۆپارێزى تەندروستى و کۆمەڵایەتى، بەڵام خەڵکى ئەو وڵاتە کەمتر پابەندی رێنماییەکانن.

لەتەمموزەوە حکومەت بڕیاریداوە لەشوێنە گشتیەکان بەکارهێنانى دەمامک ناچارییەو، هەر کەسێکیش پابەندی بڕیارە نەبێت ١٣٥ یۆرۆ سزای پێبژاردن دەکرێت.