ئەمەریکا سزاکانى دژى هواوی فراوانتر دەکات

پ

لەدرێژەى سزاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆمپانیاى هواوی تەکنەلۆجیز، زلهێزى بوارى تەکنەلۆژیاو مۆبایلی هۆشمەندی چینی، ئیدارەى ئەمەریکا ڕایگەیاند ” ئەوا کۆتەکانیان بەسەر هواوی تووندتر دەکەن، بۆ ئەوەى دەستى نەگاتە سیستەمە ئەلیکترۆنیە بازرگانیەکانى جیهان”.

وەزارەتى بازرگانى واشنتۆن بەنیازە پانتایی سزایەکانى کە لەمانگی ئایارەوە بەسەر کۆمپانیا چینیەکە سەپاندووە، رێگری بکات ” بەبێ ڕەزامەندی وڵاتەکەى، هواوی بگاتە تۆڕە نیمچە گەینراوەکان”، بەتایبەت ئەو سیستەمانەى کۆمپانیا بیانیەکان دروستی دەکات، یاخود لەلایەن تەکنەلۆژیاى ئەمەریکیەوە بەکار دەهێنرێن.

سەرچاوەیەک لەئیدارەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمەریکا بەئاژانسى رویتەرزی راگەیاندووە ” سەرۆکى ئیدارەى کوشکی سپی بەنیازە ٣٨ کۆمپانیاى دیکەى سەر بەهواوی بخاتە نێو لیستی ڕەشی ئابوورى حکومەت”، بەو شێوەیەش کۆمپانیا بلاک لیستەکانى هواوی بۆ ١٥٢ کۆمپانیا بەرز دەبنەوە.

هواوی دەربارەى هەنگاوەکانى واشنتۆن هیچ زانیارییەک و هەڵوێستێکى ڕانەگەیاندووە.

بەڵام وەزارەتى بازرگانى ئەمەریکا دووپاتیکردۆتەوە ” رێکارە نوێیەکان دەستبەجێ دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوەو، رێگرى لەهواوی دەکات بۆ ئەنجامدانى هەر پێچانەوەیەک بەسەر کۆتەکانى هەناردەکردنى وڵاتەکەى”.