بەکارهێنانى دەمامک لەفەرەنسا دەبێتە ناچاری

پ

دواى ئەوەى رێژەى تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەفەرەنسا چەند رۆژێک سنووری ٣٠٠٠ کەس لەرۆژێکدا تێپەراندبوو، بەڵام لەدوایین ئامارى تووشبووان بەو پەتایە، پاریس ئاشکراى کرد ” لەماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوو تەنها ٤٩٣ کەس تووشی کۆڤید ١٩ بوون”.

زۆربەى کاتەکانی ڕاگەیاندنى ئاماری نوێی تووشبووان بەو ڤایرۆسە بەبەراورد لەگەڵ رۆژانى دیکەى هەفتە لەدووشەممان کەمترە، چونکە لەرۆژانى پشووى هەفتە کەمترین رێژەى پشکنین بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدەدرێت، بۆیە راگەیاندنى رێژەیەکى لەو شێوەیە مەرج نیە گۆڕانکاری لەژمارەى تووشبووان کرابێت.

ناوەندی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەماوەى هەفتەیەکدا ٢٣٢٢ کەس بووە، کەلەماوەى چوار رۆژى رابردووی هەفتەى رابردوو ئاستی تووشبوون بەکۆڤید ١٩، کەناوە زانستیەکەى ئەو ڤایرۆسەیە لەسەرووى ٢٠٠٠ کەس بووە بۆ هەر رۆژێک.

ئەمەش لەکاتێکدایە پاریس سەرەڕاى رێکارە تووندەکانى خۆپارێزی،  لەدواى ٢٠ نیسانى رابردوو، ئەنجامی لەو شێوەیەى تووشبوونى تۆمار نەکراوە.

لەدواى بڵاوبوونەوەى ئەو ڤایرۆسە لەسەرتاسەرى جیهان و، بەرزبوونەوەى رێژەى تووشبوون لەکیشوەرى ئەورۆپا، وڵاتانى یەکێتى ئەورۆپا، بەرەو داخستن و، قەدەغەکردنى هاتووچۆ و، تووندوتۆڵکردنى جموجۆڵى هاوڵاتیان هەنگاویان نا.

کۆى گشتى تووشبووانیش لەفەرەنسا لەدواى سەرهەڵدانى ئەو پەتایە گەیشتۆتە ٢١٩٠٢٩ حاڵەت، بۆیەش حکومەتی پاریس هەموو هەوڵەکانى خستۆتە گەڕ بۆ دوور کەوتنەوە لەڕاگەیاندنى قەدەغەیەکى گشتگیر لەوڵاتەکەیدا.

چاوەڕوانیش دەکرێت ئەمرۆ سێشەممە حکومەتى پاریس بەکارهێنانى دەمامک، جگە لەشوێنە داخراوەکان و، هێڵەکانى هاتووچۆ بڕیارى سەپاندنی بەکارهێنانى ماسک لەشوێنە گشتی و کراوەکانیش بسەپێنێت، بەتایبەت لەگەڵ زۆربوونى رێژەى تووشبووان لەپایتەخت و شارى مارسیلیا لەباشوورى وڵات.

لەسەرەتای ئابی رابردووەوە رێژەى تووشبوونى نوێ بەکۆڤید ١٩ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی و، ناوەندی تووشبوونیش لەرۆژێکدا ١٨٣٠ کەس بووە، کەئەمەش دوو هێندەى ئامارەکانى مانگی تەمموزی پێشخۆى بووەو، بەرزتریش بووە لەئامارەکانى ئادار کاتێک قەدەغەکردنى هاتووچۆى سەرتاسەرى ڕاگەینرا.

کۆى گشتى مردووانیش بەو پەتایە لەفەرەنسا بۆ ٣٠ هەزارو ٤٢٩ کەس بەرزبووەتەوە.