گرژییەکانى بەسڕا پەرەدەستێنێت

پ

پاش تیرۆرکردنى چالاکوانانى خۆپێشاندانەکان، گرژییەکانى پارێزگاى بەسڕا لەباشوورى عێراق پەرەدەستێنیت و، ئێوارەى هەینی پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران دروست دەبێت.

سەرچاوە ئەمنییەکانى ئەو شارە ئاماژەیان بەوە داوە ” خۆپێشاندەران نووسینگەى پەرلەمان لەشارەکەیان سووتاندووەو، هێزەکانیان کاتێک ئاگریان لەو باڵەخانەیە تێبەردەدا، هێزەکانیان تەقەیان کرد”.

خۆپێشاندەرە توڕەکانى بەسڕا داوایان لەئەنجومەنى نوێنەران کردووە، پارێزگاری شارەکە بەهۆى تیرۆر کردنى دوو چالاکوان و، برینداربوون کەسێکى دیکە لەپۆستەکەى دووربخاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەى یەک هەفتە دوو چالاکوان یەکێکیان ئافرەتێکى پزیشک بووە بەناوى “ریهام یەعقووب”، لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانى نزیک رژێمى ئێران لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی تیرۆر کرا.

هێزەکانى پۆلیسى شارەکەش هەوڵێکى زۆریان داوە بۆ ئەوەى خۆپێشاندەران لەنووسینگەى پەرلەمان دووربخەنەوەو، دواتر لەلایەن تیمەکانى ئاگرگوژینەوەى بەسڕا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

لەلایەکی دیکەشەوە خۆپێشاندەرانى بەسڕا، پاش ئەوەى لەلایەن نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانى پێشووترو، سەرۆکى فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا هێرشی کردە سەریان، وێنەکەیان سووتاندو، داواى سزادانی ئەو کەسایەتیان دەکرد، بەتومەتی خەیانەت و، ڕادەستکردنەوەى یەک لەسەر عێراق بەگرووپی تیرۆریستى داعش.

پۆلیسى بەسڕا لەڕاگەینراوێکدا هیماى بەوە کردووە ” ئەوان بەرزترین ئاستى دان بەخۆداگرتن بەرامبەر خۆپێشاندەران پەیڕەو دەکەن، سەرەڕاى تێگرتنى بۆمبی مۆلۆتۆف و، بەرد”.

گووتیشى ” لەپاڵ ئەوەى مامەڵەمان لەگەڵیان لەپاراستنى خۆپێشاندەران و هێمنی، بەڵام ئەوان بەبەردو شووشەى ئاگردار هێرشیان کردۆتە سەر هێزە ئەمنییەکان”.

پێی وایە ” ئەرکى ئەوان پاراستنى خۆپێشاندەران وناوچەى گردبوونەوەکەیە، بەڵام ئاژاوەگێڕەکان پابەندی رێنماییەکان نابن”.