لەناوچوونى کۆرۆنا پێویستى بە ٢ ساڵە
بەرێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاشکرای دەکات ” جیهان لەخێراترین وادەدا، دەبێت تواناى کۆنترۆڵکردنەوەى پەتاى کۆڤید ١٩هەبێت، لەوەى لەبەڕەنگاربوونەوەى پەتاى ئەنفلەوەنزای ئیسپانی ساڵى ١٩١٨ هەیبوو”.
تیدرۆس ئەدانۆم گیبریسۆس، راشیگەیاند ” ئێمە کۆمەڵێک رێگری جیهانگیری، خۆپارێزی و، پەیوەندییەکانمان هەیە، بەڵام لەبەرامبەردا باشترین تەکنەلۆژیا لەبەردەستن، بۆیە ئومێدەوارین کەمتر لەدوو ساڵ لەو ڤایرۆسە دەربازمان بێت”.
ئاژانسى فرانس پرێس لەزاری ئەو بەرپرسە نێودەوڵەتیە بڵاویکردۆتەوە ” سوود وەرگرتن لەکەرستەکانى بەردەست و، ئومێدی بەدەستهێنانى کەرستەى زیاتر وەک ڤاکسینەکان، دەتوانین کەمتر لەئەنفلەوەنزاکەى ١٩١٨ زووتر چارەسەر بدۆزینەوە”.
تاوەکو ئێستا ٢٣ ملیۆن ٢٠ هەزارو ٣٦٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە
لەبارەى کاریگەرییەکانى ئەو ڤایرۆسەش، ماریا ڤان کیرخۆف، زاناى میکرۆبی رێکخراوى تەندروستى جیهانى هیماى بەوە کردووە ” پێویستیەکى زۆر بۆ توێژینەوەى کاریگەرییەکانى ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە”.
لەلێدوانێکیدا لەژەنێڤ جەختى لەوە کردووە ” تیمێکى تایبەتمان بۆ چاودێری کردنى خۆگونجاندنەکانى ئەو ڤایرۆسە پێکهێناوە، تاوتوێی چۆنیەتى لەو پرۆسەیەى خۆگونجاندن و، کاریگەرییەکانى دەکەین”.
بەگووتەى ئاژانسى رویتەرزیش تاوەکو ئێستا ٢٣ ملیۆن ٢٠ هەزارو ٣٦٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە لەەسەرتاسەرى جیهان و، ژمارەى قوربانیانیشى گەیشتۆتە ٧٩٢ هەزارو ٨٣٧ کەس.
بەڵام ئەم ژمارانە تەنها بەشێکى بچووکی تووشبووە ڕاستەقینەکانى جیهانى لەخۆ گرتووە، چونکە زۆربەى وڵاتانى جیهان پشکنین تەنها بۆ حاڵەتە زۆر پەرێشانەکان دەکەن، چونکە بەشێک لەوڵاتان تەنها پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە بەرکەوتەى تووشبووەکەن.
هەندێک وڵاتیش بەتایبەت هەژاران رێژەى پشکنین بۆ تووشبووانى ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر کەمترە، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتە پێشکەوتووەکان.
بەپێی ئامارى ٢٤ کاتژمێری رابردووش ١٧٠ هەزارو ٢٦٢ حاڵەتى نوێ لەسەرتاسەرى جیهان تۆمارکراوە، لەسەر ئاستى وڵاتانیش ویلایەتە یەکگرتووەکان بە پێنج ملیۆن و ٧٧٦ هەزارو ٢٢٣ کەس هاتووە، لەپاش ئەویشدا بەرازیل بە سێ ملیۆن و ٥١٣ هەزارو ٣٩ کەس تۆمار کراوە.