واشنتۆن یاساى ماگنتیسکی دژى لوبنان پەیڕەو دەکات

پ

ئیدارەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان بەنیازە یەکەم پاکێجی سزایەکان لەچوارچێوەى “یاساى ماگنتیسکی”، دژى بەرپرسانى لوبنانی تومەتبار بەکەیسەکانى گەندەڵى و بەهەدەردانى سامانى گشتى و، پێشێڵکارییەکانى مافی مرۆڤ دەربکات.

بەپێی ئەو پاکێجە نزیکەى ٢٠ بەرپرس وبازرگانى لوبنانی تێدایە، کە واشنتۆن بەئەنجامدانى پێشێڵکاری مەترسیدار تومەتباریان دەکات، بەتایبەت لەسەرکووتکردمنى خۆپێشاندانەکانى دواى ١٧ تشرینى یەکەمى رابردوو، بەشێکی دیکەشیان لەپرۆسەى گەندەڵى تومەتبارن.

چاوەڕوانیش دەکرێت ئەو پاکێجە لەچەند رۆژى رابردوو لەلایەن کۆنگرێسى ئەمەریکاوە دەربچێت و، کار لەسەر بلۆککردنى قەواڵ و، موڵکی تومەتباران بکات.

ئەو سزایانە بۆ ئەوەیە سیاسەتى ئەمەریکا لەلایەن هەردوو پارتی کۆمارییەکان و، دیموکراتەکان کەئامادەسازی یاسای ماگنتیسکی بوونە، هەمان هەنگاوە بەرامبەر لوبنان و، گۆرینى سەرۆک هیچ لەپرۆسەى هەنگاوەکانیان ناگۆرێت.

سەرچاوەکانى نێو کوشکی سپی ئەوەیان دووپاتکردۆتەوە ” ستراتیژییەتى ئێستاى واشنتۆن تیشکی زیاتر دەخاتە سەر پاڵپشتى کردنى گەلى لوبنانی، چونکە یەکەم زیان لێکەوتووى گەندەڵى دەسەڵاتى سیاسیەو، قوربانی پێشێڵکارییەکانى مافی مرۆڤە”.

سەرەڕاى ئەو ستراتیژییە ماوەیەکى زۆرە ئامادە کراوە، بەڵام تەقینەوەکەى بەندەرى بەیروت لە ٤ ئابی ئەمساڵ، پرۆسەکەى خێراتر کرد.

ئەو تەقینەوەیەش کە زیانێکى گەورەى گیانی و ماددی لێکەوتەوە، بووە هۆى دووهەم خۆپێشاندانى سەرتاسەرى لەو وڵاتە بەبێ گوێدان بەمەترسییەکانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست ببێتەوەو، حکومەتى حەسان دیاب، سەرۆک وەزیرانی ناچار کرد دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش بکات.

هاوکات ژمارەیەک کۆنگرێسمان فشارێکى زۆریان خستۆتە سەر ئیدارەى وڵاتەکەیان، بۆ ئەوەى هاریکارییەکانى تەنها بۆ گەلى لوبنانى بێت، نەوەک دامەزراوە فەرمییەکان.