نوێنەرانى راپەرین هۆشداریی دەدەن
نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران و ناڕازییانی ئیدارەی ڕاپەڕین لەڕاگەینراوێکیاندا ئاماژەیان بەوە داوە موڵەتە ” ٧٢ کاتژمێرەکە کۆتایی هات”.
لەو ڕاگەینراوەدا کەوێنەیەکى بۆ (پێشەنگ پرێس) نێردراوە هاتووە ” وێڕای جەختکردنەوەی لەبەیاننامەی یەکەم داوای پەلەکردنمان کردبوو بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان بەڵام یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەڵامی داواکانی نەداینەوە”.
هیمایان بەوەشداوە ” یەکێتی و گۆڕان و لایەنەکانی تر جگە لە یاری کردن بەھەستی دانیشتوانی ئەم سنورە ھیچ کارێکیان نەکردووە کە شایستەبێت بەخزمەت و خەبات و بەرخودانی خەڵکی ئەم سنورە”.
هۆشدارییشیان بە بەرپرسانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان داوە بەوەى ” سەردانی سنوری ڕاپەڕین نەکەن چونکە بەھێلکەی پیس و تەماتەی ڕزیو بەردبارانکردن پێشوازییان لێدەکەین”.
ماوەى چەندین هەفتەیە لەزۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان، خۆپێشاندان و ناڕەزایی جەماوەرى دژى دەسەڵاتدارانى هەرێم بەرپا بووەو، داواى ئەنجامدانى چاکسازی ڕاستەقینە دەکەن.
پارتى دیموکراتى کوردستان، لەناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى خۆیدا بەزەبری هێز سەرکوتى خۆپێشاندەرانى کردووە، بەتایبەت لەشارەکانى دهۆک و، زاخۆ و شیلادزێ.
هاوکات یەکێتى نیشتیمانى کوردستانیش لەناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى خۆى هاوشێوەى پارتى، دەستى بەبەکارهێنانى هێز بردووەو، رێگرى لەخەڵک دەکەن داواى مافى خۆیان بکەن.