دۆلار لەجیهان پاشەکشێ دەکات
لەگەڵ کردنەوەى بازاڕەکانى بۆڕسە بەهاى دۆلاری ئەمەریکى بەرامبەر سەبەتەى دراوە جیهانییەکان بۆ مانگی چوارەم رووبەرووى پاشەکشێ کردن بووەتەوە، گرنگترین ئەو دابەزینەش لەبەهاى کاغەزی سەوز، بۆ گۆرینى سیاسەتەکانى ئەنجومەنى یەدەگی فیدراڵییە لەبارەى هەڵاوسان.
هاوکات بەهاى یۆرۆ بەرەو تۆمارکردنى چوارەم مانگی دەستکەوت هەنگاو دەنێت، بەجۆرێک هەردوو دراوە نێودەوڵەتیەکە بەرەو ئاستێکى پێوانەیی هەنگاو دەنێن، کە لەدواى ٢٠١٨ ـەوە تۆمار نەکراوە.
لەپێنجشەممەوە وەبەرهێنەران هەوڵى خۆگونجاندن بەلێدوانەکانى جیرۆم پاوڵ، سەرۆکى ئەو ئەنجومەنە ئەمەریکییە دەدەن، کاتێک هێڵە گشتیەکانى گۆرینى خۆگۆنجاندنی سیاسییەکانى ڕاگەیاندو، پێشبینى جوڵەیەکى رێژەیی بۆ قەبارەى هەڵاوسان بەرەو بەرزبوونەوە دەکرێت، کەهاوکاتە لەگەڵ نزمی نرخەکانى سوود بۆ ماوەیەکى درێژتر لەوەى چاوەڕوان دەکرا.
توێژەرانى کۆمرتێس بانک هیمایان بەوە کردووە ” تەنانەت ئەگەر بەرپرسانى ئەنجومەنى فیدراڵی ئەمەریکی خۆشحاڵ بن بەشیکردنەوەى پێوانەکانیان، بەڵام ئەوانە هەواڵى دڵخۆشکەر نیە بۆ بەهاى دۆلار”.
لەسەر زەویشدا لەبۆڕسەى دراوەکان لەسەرەتاى مامەڵەکاندا بەهاى کاغەزی سەوز بەسەدا 0.1 بەرزبوویەوەو، خاڵەکانیشى گەیشتە 92.356، ئەمەش بەئاستى مانگانە بەسەدا 1.2 پاشەکشێی کردووە.
بەجۆرێک ئەگەر بەو ئاراستەیە بەردەوام بێت خراپترین ئاستی مامەڵەداری لەمانگی ئاب تۆمار کردووەو، بەدرێژترین زنجیرەى پاشەکشێی مانگانە لەدواى هاوینى ٢٠١٧ دادەنرێت.
لەلایەکی دیکەشەوە بەهاى یۆرۆ لەسنوورى 1.1903 دۆلار جێگیر بووەو، لەرێگایە بەرەو ئەوەى دەستکەوتێکى سەدا یەکى مانگانە تۆمار بکات و، ببێتە چوارەم مانگ بەدواى یەک بەهاکەى بەرامبەر رکابەرە سەرسەختەکەى بەرزبوونەوە تۆمار بکات.
لەنێو بازاڕەکانی ئاسیاشدا بەهاى یەنى ژاپۆنى دواى بەرزبوونەوەیەکى رێژەیی لەدوایین مامەڵەى بازرگانى لەهەینى، دووبارە بەئاستى سەدا 0.4 پاشەکشێی کردو، نرخەکەى پاش دەست لەکارکێشانەوەى شینزۆ ئابی، لەسەرۆکایەتى وەزیران لە 104.195 بەرەو 105.77 دۆلار دابەزین.
یوانى چینی کەئێستا بووەتە چەقی ململانێیە بازرگانیە نێودەوڵەتیەکان، ئەویش توانى لەمامەڵەى بازرگانیە دەرەکییەکانیدا بۆ ١٤ مانگ بگاتە لوتکەى بەهاکەى خۆى بەرامبەر دۆلار، بەجۆرێک هەر دۆلارێک یەکسان بووە بە 6.844 یوان.
گرنگترین پاڵپشتیەکانى دراوەکەى ئەژدیهاکەى ئاسیا، ئامارە ئەرێنیەکانى بوژانەوەى پیشەسازی گواستراوەکان و، خزمەتگوزارییەکانى وڵاتەکەیەتى.
بەڵام لەسەر ئاستى ناوخۆیی هەرێمى کوردستانیشدا بەهاى دۆلار لەسنوورى 123.200 دیناری عێراقی جێگیر بووە، کەگۆڕانکارییەکى بەرچاوى بەخۆیەوە نەبینیوە، ببێتە جێگەى سەرەنج لەبۆڕسەى هەرێم.