پەرلەمانتارێکى کورد بەتومەتى “تیرۆر” زیندانی دەکرێت

پ

کۆمەڵێک بەڵگەنامەی دادوەرى ئاشکرای دەکات ” دادگای تورکیا بەتومەتى پەیوەندیکردن بەرێکخراوێکى تیرۆریستى، بڕیاری زیندانى کردنى پەرلەمانتارێکى پارتى گەلانى دیموکراتى (هەدەپە) ئۆپۆزسیۆن بەسزاى ١٠ ساڵ داوە”.

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەى بڵاوکراونەتەوە ” رەمزیە تۆسۆن، نوێنەرى هەرێمى دیاربەکر (ئامەد)، لەپەرلەمانی تورکیا تا تەواو بوونى پرۆسەى تێهەڵچوونەوەى بڕیارەکەى دادگا بەئازادی دەجوڵێتەوەو، دەستگیر ناکرێت”.

پارێزەرەکەى ئەو پەرلەمانتارەش رایگەیاندووە “بریکارەکەش بەچارەسەر کردنى ئەندامانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لەکاتی پێکدادانەکانى سوورى ئامەد لەساڵى ٢٠١٦ تومەتبار کراوە”.

موحەڕەم شاهین، دووپاتیدەکاتەوە ” هیچ بەڵگەیەک نیە پاڵپشتى ئەو سزایە بکات، بەڵکو سەرجەم قسەکان و دانپێنانەکانى بەزەبرى هێز لەسەرى تۆمار کراوە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە تۆسۆن، ئەو کاتەى رووداوەکان لەو شارە روویداوە، دەژیا، بەڵام هیچ شارەزاییەکى لەچارەسەر کردنى خەڵکدا نیەو، ئەنجامیشی نەداوە.

بەڵام ئەنکەراو، پارتى دادو گەشەپێدانى دەسەڵاتدار، هەموو هەوڵێکیان خستۆتە گەڕ بۆ لەناوبردنى هەدەپە نزیک لەکوردەکان دەکات و، بەردەوام بەهەبوونى پەیوەندی نهێنى لەگەڵ پەکەکە تومەتباریان دەکات.

هەدەپە سێهەم هێزە لەنێو پەرلەمانی تورکیاو، خاوەنى ٥٦ پەرلەمانتارە، کەبەشێکیان لەلایەن حکومەتەکەى رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە دەستگیر کراون، سەرجەم ئەو تومەتانە ڕەتدەکاتەوەو، بەپرسێکى بێمانا وەسفیان دەکات.

بەشێوەیەکى فەرمی ئاگربەستى نێوان ئەنکەراو پەکەکە لەهاوینى ٢٠١٥ هەڵوەشێنرایەوەو، دووبارە شەڕو پێکدادان لەنێوان گرێلاکان و، هێزە تورکییەکان دەستى پێکردەوە، بەتایبەت ساڵى دواتر پەکەکە ئاراستەى شەڕەکانى گۆری و گەورەترین گورزی لەسوپای تورکیادا.

ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە بەردەوام ڕەخنە لەئەردۆگان دەگرن، بەوەى هەوڵدەدات لەرێگەى زیندانى کردنى ئەندامانى ئۆپۆزسیۆن و، ڕەخنەگران وڵات لەنەیاری خۆی پاک بکاتەوە، بەتایبەت لەدواى شانۆکارییەکەى ئاکپارتى بۆ ئەنجامدانى کودەتاى ٢٠١٦.

حکومەتى ئەنکەرا دووپاتیدەکاتەوە ” هەنگاوەکانیان بۆ نەهێشتنى ئەو هەڕەشانەیە کەرووبەرووى تورکیا دەبێتەوە”.

لەحوزەیرانى رابردووش پاش ئەوەى پەرلەمان پارێزبەندی لەدوو پەرلەمانتاری هەدەپەو، پارتى گەلانى کۆماری ئۆپۆزسیۆنى سەرەکیی هەڵگرت، دەستگیرکراون.

لەدواى هەڵبژاردنەکانى ٢٠١٨ تاوەکو ئێستا ١١ پەرلەمانتاری هەدەپە پارێزبەندییان لێوەرگیراوەتەوەو.