تەندروستى هەرێم ئامارى نوێی پەتاى کۆرۆنای بڵاوکردەوە
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەینراوی ژمارە ٢٤ ـى تایبەت بەدوایین پێشهاتەکانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێم بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو ڕاگەینراوە کەوێنەیەکى بۆ (پێشەنگ پرێس) نێردراوە ” ٤٥٣٠ پشکنینى نوێ بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە، بەجۆرێک لەشارى هەولێر ١١٤٨ بووە، لەسلێمانى ٦٢٦ پشکنین بوون و، لەگەرمیانیش ١٥٥ پشکنین بوون و، لەدهۆکیش زۆرترین پشکنین بە ٢٦٠١ پشکنین ئەنجامدراوە”.
ئەو وەزارەتە باسى لەوەشکردووە ” ٥٧٤ تووشبووی نوێ تۆمار کراون، کەزۆرینەىل ەشارى دهۆک بووە بە ٣٠٧ کەس، لەدواى ئەویشدا هەولێر بە ١٥٦ دێت و، لەسلێمانى و گەرمیانیش ٧٩ و ٣٢ بەدواى یەکدا هاتووە”.
لەبەرامبەریشدا ژمارەى چاکبوونەوان لەپەتای کۆڤید ١٩ لەسەرتاسەرى هەرێم پێنجسەد کەس بووە، زۆینەى لەهەولێر بووە بە ٢١٨ کەس، دهۆک پلەى دووهەمى بە ٢١٤ حاڵەتى چاکبوو تۆمارکردووە، لەدواى ئەوانیش گەرمیان، سلێمانى و هەڵەبجە بە ٢٩، ٢٤ و ١٥ بەدواى یەکدا دێن.
حاڵەتى گیان لەدەستدانیش بەو ڤایرۆسە مەترسیدارە لەهەرێمى کوردستان، وەزارەتى تەندروستى ئاشکراى کردووە ” ١٢ حاڵەتى مردن تۆمار کراوە، کەبەسەر شارەکانى دهۆک، هەولێرو سلێمانى بە ٦ و، ٣ بە ٣ بەدواى یەکدا دابەشکراوە”.
کۆى گشتى تووشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، کە لەلایەن حکومەتەوە ڕاگەینراوە ژمارەى دەگاتە ” ٣٥ هەزارو ٤٠٩ کەس، کە تاوەکو ئێستاش ١١ هەزارو ٧٧٥ کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە، لەبەرامبەریشدا ٢٢ هەزارو ٣٢٦ کەس چارەسەر کراون و، لەو نێوەندەشدا هەزارو ٣٠٨ کەس گیانی لەدەستداوە”.