بەریتانیەکان داواى سزادانى تاران دەکەن
ژمارەیەک پەرلەمانتاری پارتى پارێزەرانى بەریتانیا ڕەخنەى تووند لەیەکێتى ئەورۆپا دەگرن بەوەى کار بۆ “رازی” کردنى ئێران دەکەن و، داواشیان کردووە ” کشانەوەى وڵاتەکەیان بەهەند وەربگیرێت بۆ ئەوەى سزای تووندتر بەسەر تاراندا بسەپێنرێت”.
ئەندامانى ئەو پارتە لەنێو پەرلەمانی لەندەن پێیان وایە ” ئەو هەڵسوکەوتە نەشازەو ئیستفزازەى تاران، بیانوویەکى روونە بۆ ئەوەى بەریتانیا هەڵوێستێکى تووندتر بەرامبەر ئەو رژێمە هاوشێوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان بگرێتە بەر”.
لەلایەن خۆیەوە دێڤید جۆنز، وەزیرى پێشووى دەوڵەت بۆ کاروباری برێکست دەڵێت “کاتێک بەریتانیا ئەندامی یەکێتى ئەورۆپا بوو، هەوڵی گفتوگۆ کردن بۆ رێکەوتننامەى ئەتۆمی لەگەڵ ئێران داوە، ئەمەش بووە هۆى سزایەکان لەسەر رژێمى تاران هەڵپەسێدرێت”.
باسى لەوەشکرد “سەرەڕاى هەڵسوکەوتە نارێکخراوەو شەڕانگیزییەکانى تاران، پاڵپشتیەکانى بەریتانیا – ئەورۆپا بەردەوام دەبێت”، دووپاتشیدەکاتەوە کە ” سیاسەتى ئەورۆپا لەپێشترە تەنانەت پێش واژۆ کردنى رێکەوتننامە ئەتۆمییەکەش”.
جۆنز گووتیشى ” ئەو رازی کردنە بەردەوامییەى ئێران، گەیشتۆتە ئاستێک چاوپۆشی لەتاوانەکانى دژى مرۆڤایەتیەى ئەو وڵاتە کراوە” و، پرسیاری ئەوەش دەکات ” بەردەوامیی دان بەپاڵپشتى سیاسەتى دەرەکی یەکێتى ئەورۆپا چ سوودێکى هەیە؟”.
ئەو پەرلەمانتارە هیما بەوە دەکات ” بۆچی دەستەمۆ بوەستین لەکاتێکدا ئێران ئامادە نیە چالاکییە شەڕانگیزییەکانى لەناوچە هەرێمایەتى و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کۆتایی نەهێنێت، بەردەوامیش بێت لەتاقیکردنەوەى مووشەکی بالیستى کەئەگەرى ئەوە هەیە رۆژێک کڵاوی ئەتۆمی هەڵگرێت”.
لەو نێوەندەش پۆپ بلاکمان روونیکردەوە ” چەندین جار داوام لەحکومەتى شانەشینى یەکگرتوو و، کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کردووە، یاساى نێودەوڵەتى و سزا بەسەر ئێران بەشێوەیەکى روون بسەپێنن، کەگەلەکەى سەرکوتکردووە”.
جەخت لەوەشدەکاتەوە ” بەجێهێشتنى یەکێتى ئەورۆپا هەلێکى گەورەیە بۆ بەریتانیا سیاسەتى یەکێتى بەرامبەر ئێران بشکێنێت، کەناوەکەى بە پێشێڵکاریی مافی مرۆڤ بەستراوەتەوە”.
بلاکمان گووتیشى ” داوامان کردووە کوشتارەکەى ساڵى ١٩٨٨ بکرێنەوە کە ٣٠ هەزار گیراوی سیاسی بوونە قوربانی دەستى رژێمى ئێران”.
لەبەرامبەریشدا مەریەم رەجەوی، رێبەری ئەنجومەنى نیشتیمانى بۆ بەرەنگاری ئێران لەپاریس داواى سەپاندنى سزاى تووند بەسەر رژێمى تاران کردووە.