کۆرۆنا لەهەرێم بەرەو لاوازی دەچیت

پ

بەپێی ڕاگەینراوی وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان دەربارەى ئاستى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاندووە ” لەماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٤٦٩٧ پشکنینى نوێ بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە”.

زۆرینەى پشکنینەکانیش لەشارى دهۆک بووە بە ٢١٣٨ پشکنین، لەدواى ئەویشدا هەولێر بە ١٥٦٨ پشکنین دێت، شارى سلێمانیش ٧٩٨ پشکنینى ئەنجامداوەو، گەرمیان و هەڵەبەجەش بە ١٤٣ پشکنین و ٥٠ پشکنین بەدواى یەکدا هاتوون.

ئاشکراشی دەکات لەو ماوەیەشدا ٦٣٦ تووشبووى نوێ دەرکەوتوون کە پشکی شێر بەر دهۆک بە ٣٥٣ تووشبوو کەوتووە، لەدواى ئەویشدا هەولێر بە ١١٠ حاڵەت و، سلێمانیش بە ١٠٩ حاڵەتى نوێ بووە، گەرمیان و هەڵەبجەش هەریەکەو ٣٢ حاڵەتى نوێیان تۆمار کردووە.

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم هیماى بەوەداوە ” لەماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٤٠٣ حاڵەتى چاکبوونەوە بەپەتاى کۆڤید ١٩ لەهەرێم تۆمار کراون، کەزۆرینەیان لەشارى هەولێرە بە ١٨٦ کەس و، لەدواى ئەویشدا دهۆک بە ١٢٦ کەس، گەرمیانیش سێهەمی ناوچەیە بەرزترین حاڵەتى چاکبوونەوەى تۆمار کردووە بە ٣٤ کەس و، هەڵەبجە ٢٩ بووەو، سلێمانیش ٢٨ کەس چاکبوونەتەوە”.

لەو ماوەیەشدا حاڵەتەکانى مردن بەڤایرۆسی کۆرۆنا، بەبەراورد لەگەڵ سەرەتاکانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە بەئاستێکى بەرچاو کەمبووەتەوەو، تەنها لەشەو رۆژێکدا ١٧ حاڵەتى گیان لەدەستدان تۆمار کراوە، کە سلێمانى و دهۆک بەرزترینیانە، کەهەریەکەو شەش حاڵەتى گیان لەدەستدانى تۆمار کردووەو، ڕاپەرینیش یەک حاڵەتى تۆمار کردووە، ئەوانى دیکە لەنێوان هەولێر ٢ حاڵەت، گەرمیان ٢  کەس بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کۆى گشتى گیان لەدەستدراوەکانى کۆڤید ١٩ لەهەرێم هەمووی ١٥٥٣ حاڵەت بووە، کەزۆرینەى لەشارى هەولێر بووەو، کەمترینیش لەپارێزگاى هەڵەبجە بوون.