ئەنکەرا دەیەوێت کەیسى کۆبانى بشارێتەوە

پ

دەسەڵاتدارانى تورکیا بەتومەتی بەشداریکردن لەناڕەزاییەکانى ساڵى ٢٠١٤ـى دژى هێرشەکانى گرووپی تیرۆریستى داعش بۆ سەر شارى کۆبانی لەباکوورى رۆژهەڵاتى سووریا (رۆژئاوا)، بڕیاری دەستگیرکردنى ٨٢ کەس دەدات، کەبەشێکیان ئەندامی پارتێکى نزیکە لەکوردەکان.

خۆپێشاندان لەسەرەتاکانى تشرینى یەکەمى ٢٠١٤، وەک ئیدانەیەک دژى هێرشەکانى داعش بۆ سەر شارەکەى رۆژئاواى کوردستان، ڕژانە نێو شەقامەکان و، سوپای تورکیایان بەتەماشاکەرى رووداوەکە تومەتبار کردو، لەو خۆپێشاندانەش ٣٧ هاوڵاتی مەدەنى کوژران.

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان و، تۆمارەکانى مانگە دەستکردەکان، تورکیا لەساڵانى رابردوو مامەڵەیەکى ئەرێنى لەگەڵ ئەو گرووپە تیرۆریستیە کردووەو، ئاسانکاریشى بۆ داعش دەکرد لەبەقاچاخبردنى نەوتى سووریا دەکرد.

تەنانەت ئەنکەرا سوودێکى گەورەى لەو داگیرکارییانەى داعش لەباکوورى سووریا بینیوەو، بەشێکی لەرێگەى دەریاییەوە بەرەو لیبیا گواستۆتەوە بۆ ئەوەى پاڵپشتى لەحکومەتە ئیخوانیەکەى ویفاقی نیشتیمانى بکات.

هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکى تورکیا هەوڵدەدات لەرێگەى سزادان و دەستگیرکردنەوە، سەرجەم ئەو دەنگانە بێدەنگ بکات، کەکار لەسەر ئاشکرا کردنى کەیسى پەیوەندییەکانى لەگەڵ داعش دەکەن.

بۆ ئەوەى بیانوویەکى یاسایی بداتەوە دەستەوە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە، هیمایان بەوە کردووە “پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە)ـى تومەتبار کردووە بەئەنجامدانى خۆپێشاندان”، هاوکات تومەتەکانیشى گەیشتۆتە نێو پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)، بەوەى پەیوەندییەکى نهێنى لەگەڵ پەکەکە هەیە.

نووسینگەى داواکاری گشتى ئەنکەرا لەبارەى ئۆپەراسیۆنى دەستگیرکردنە ڕایگەیاندووە ” بانگەواز بۆ خۆپێشاندان و، کردەوەى تیرۆریستى کراوە”، بەگووتەى خۆیشى پرۆسەى گەڕان لەحەوت هەرێمى تورکیا بەرێوە دەچێت