نەوت بۆ هەمان نرخەکانى هەشتایەکان دادەبەزێت
لەچوارچێوەى زیانە بەردەوامەکانى ئابوورییە جیهانیەکان، نرخى خاوی ئەمەریکا لەماوەى ١٠ رۆژى رابردوو سەدا ٥٦ بەهاکەى لەدەست دەدات، کە لەدانیشتنە بەردەوامەکانیدا تۆمار کردووەو، گەیشتۆتە نزمترین ئاستەکانى ساڵى ١٩٨٣.
گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى ئەمەریکا لەمامەڵەى ئەمرۆیدا بەئاستى ٦,٥٦ دۆلار دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە، کەیەکسانە بە سەدا ٢٤,٤٢ و، هەر بەرمیلێکیشی بە ٢٠ دۆلارو ٣٧ سەنت مامەڵەى پێوە کراوە.
هاوکات گرێبەستەکانى نەوتى برێنتى پێوانەیی ئەویش لەهەمان ماوەدا بەسەدا ٥١ پاشەکشێی کردووەو، بەهاکەى گەیشتۆتە هەمان ئاستەکانى ساڵى ١٩٨٨.
ەو هەڵپەساردنەى ئەمرۆش لەماوەى ١٠ رۆژدا چوارەمین جارە
نرخى هەر بەرمیلێکی ئەو نەوتەش ٣,٨٥ دۆلارى لەدەستداوەو، کە لەیەک دانیشتندا یەکسان بوون بەسەدا ١٣،٤ و، نرخى داخستنى بازاڕەکانیشی ٢٤ دۆلارو ٨٨ سەنت بوون.
لەسەر ئاستى بازاڕەکانى بۆڕسەش بڵاوبوونەوەى پەتاى ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ چوارەمجار لەماوەى ١٠ رۆژدا مامەڵەى بازاڕە داراییەکانى ئەمەریکا کارەکانى هەڵدەپەسێرێت.
بەو هۆیەوەش پینوێنى ستاندارد ئاند پوورز ٥٠٠ ، بەسەدا ٧ پاشەکشێی کردو، پێنوێنى داوجۆنزی پیشەسازی لەبۆڕسەى ئەمەریکا سەدا ٨ پاشەکشێی کردو، ئەم داڕمانە بەردەوامەش بۆ ماوەى ١٥ خوولەک مامەڵە کردن لەبۆڕسەى وۆڵ ستریت کارەکانى رابگرێت.
ئەو هەڵپەساردنەى ئەمرۆش لەماوەى ١٠ رۆژدا چوارەمین جارە، بۆ ڕاگرتنى ئەو لێچۆڕینە بەردەوامەى زیانەکانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێنوێنى پشکەکانى بۆێنگ بۆ فرۆکەوانى لەهەر دەستپێکردنى بازاڕەکان بەسەدا ١٦,١ پاشەکشێی کرد، هۆکارى دابەزینى بەهاکەشى بەهۆى داوایەکى ئەو کۆمپانیایە بوو بۆ” ئەنجامدانى گرێبەستێکى رزگارى لەو زیانانەى تووشى بووە”.
بەهای داواکارییەکەى بوێنگیش لەسنوورى ٦٠ ملیار دۆلار بووە، کەبڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەرى جیهان زیانێکى راستەوخۆى بەو کۆمپانیایەو کەرتى گەشتکردن لێداوە.
پەتاى کۆرۆنا کەناوە زانستیەکەى کۆڤید – ١٩ یە، تۆقینێکى گەورەى لەنێو وەبەرهێنەران دروستکردووەو، ڤایرۆسەکەش رەحمی بەهیچ پێنوێنێکى بازاڕەکان جگە لەپێنوینى گەنم نەکردووە، زۆربەى بازاڕەکانیشى بەڕەنگی سوور داپۆشیوە.