رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆرترین قوربانى کۆرۆنای تێدایە
لەگەڵ بەرەبەیانى دووشەممە، جیهان لەسەر ژمارەى نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار دەکات و، لەهەمان کاتیشدا ژمارەى گیان لەدەستدراوەکانیش ئاستى پێوانەیی بەسەرووی یەک ملیۆن کەس تۆمار کرد.
لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنى پەتاى کۆڤید ١٩ لەشارى ووهانی چینی، لەکۆتاییەکانى کانوونى یەکەمى ساڵى رابردوو تاوەکو ئێستا ٢٨ هەزارو ٩٥٣ کەسى لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاستى کردۆتە قوربانی، کەبەسەر ٢٠ وڵاتى ناوچەکە دابەشبوونە.
لەو نێوەندەشدا سەرووى یەک ملیۆن و ٥٠٤ تووشبووی تۆمار کردووە، کەئەمەش بەبەراورد لەگەڵ ئاستە جیهانیەکەى کە سەرووى ٣٣ ملیۆن کەس بوونەو، تاوەکۆ ئەمرۆش ٢٤ ملیۆن کەس بەرەو چاکبوونەوە هەنگاویان ناوە.
لەماوەى نۆ مانگی رابردوو ڤایرۆسەکە هێرشی کردۆتە سەر ٢١٩ وڵات و، ناوچەى جیهانی، بەجۆرێک نیوەى گیان لەدەستدراوەکان کەژمارەیان ٥٥٨ هەزارو ٩٧٢ کەسە، لەنێو پێنج وڵاتى سێ کیشوەرن، کەژمارەى تووشبووانیان لەسنوورى ١٩ ملیۆن کەسە.
زۆربەى زانیارییەکانى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ماڵپەرى ورڵد مێتەر بۆ ئامارو داتابەیزەکان و، ماڵەرى جۆنز هۆبکزی ئەمەریکی بڵاودەبنەوە، کەپشت بەچەندین سەرچاوەى پزیشکی و تەندروستى بەستووە.
لەبەشێکى ماڵپەرە ئەمەریکییەکە باسى لە ژمارەى قوربانیانى ئەو پەتایە دەکات لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە ٢٨ هەزارو ٩٥٣ کەس بووەو، تووشبووانیش لەسەرووى یەک ملیۆن ٥٠٤ هەزار کەسە.
گووتیشى ” ئەگەری هەیە ئەمرۆ ئێوارە ژمارەى تووشبووانى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەرى جیهان ٣٣ ملیۆن کەس تێپەرێنێت”.
لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش بەرزترین رێژەى گیان لەدەستدان عێراق بووەو، کەمترینیشی وڵاتى ئەردەن بووە.
لەسەر ئاستى جیهانی بەپێی رێژەى دانیشتووانى بەلجیکا بەرزترین رێژەى گیان لەدەستدانى تۆمار کردووە کە نۆ هەزارو ٩٧٤ کەس بووە، کەهەر ٨٥٠ گیان لەدەستدانێک یەکسانە بەیەک ملیۆن کەس، هاوکات لەرووى تووشبووانیش بەبەراورد لەگەڵ دانیشتووانى وڵاتى قەتەرە، کە ١٢٥ هەزارو ٩٨٤ کەس تووشى کۆرۆنا بوونە، بەرامبەر دانیشتووانێکى دوو ملیۆن و ٨٠٧ هەزارو ٨٠٥ کەس، کەیەکسانە بە هەر ٤٤ هەزارو ٥٥٠ تووشبوو یەکسانە بەیەک ملیۆن کەس.
ریزبەندی جیهانیش لەرووى تووشبووانى پەتاى کۆڤید ١٩،کەبەربەستى یەک ملیۆن کەسیان تێپەراندووە بریتی بوونە لەویلایەتە یەکگرتووەکان بە حەوت ملیۆن و ٣٢١ هەزارو ٣٤٣ کەسی توشوبوو پلەى یەکەمی جیهانى تۆمار کردووەو، لەدواى ئەویشدا هیندستان بەشەش ملیۆن و ٧٤ هەزارو ٧٠٢ کەس پلەى دووهەم دێت، لەپلەى سێهەمیشدا بەرازیل هاتووە بە چوار ملیۆن و ٧٣٢ هەزارو ٣٠٩ کەسى تووشبوو، پلەى چوارەمیش رووسیا بە یەک ملیۆن و١٥٩ هەزارو ٥٧٣ تووشبوو هات.