دواجار حکومەتى هەرێم ئیدانەى کرد

پ

ئێوارەى هەینى گووتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەراگەینراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە ” بەدڵگرانیەوە چاودێرى ڕەوشەکانى ئەمدواییەى ناوچە سنوورییەکان دەکەین، کەزیانی بەهاوڵاتیە مەدەنیەکان و گووندەکانى ئەو ناوچەیە تووشى زیان کردووە”.

جوتیار عادل، راشیگەیاندووە ” حکومەتى هەرێمى کوردستان ئیدانەى ئەو رووداوانە دەکات، کەبوونەتە هۆى شەهیدبوونى هاوڵاتیان و، زیان پێگەیاندنیان لەهەر لایەنێک و، بەهەر هۆکارێک بێت”.

گووتیشى ” داوا لەکۆمارى تورکیا دەکەین رێز لەسەروەری خاک و وڵاتمان بگرێت و، پێویستە پارتى کرێکارانى کوردستانیش ئەو ناوچانە چۆڵ بکات و، چیتر ناکۆکیی لەناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان دروست نەکات”.

عادل جەختى لەوەشکردۆتەوە ” حکومەتەکەیان سوورە لەسەر دروستکردنى پەیوەندییەکى دۆستانە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ “، ڕەتیشیدەکاتەوە خاکى هەرێم ببێتە بنکەیەک بۆ هێرشکردنە هەر وڵاتێک.

ئەو راگەینراوە لەکاتێکدایە چەندین رۆژە هێزەکانى تورکیا، ناوچە سنوورییەکانى هەرێمیان بۆمباران کردووەو، لەدوو رۆژى رابردووش هێرشێکى گەورەیان کردووە، بەڵام لەلایەن گرێکارانى پەکەکە، بەرپەرچ دراونەتەوەو، چەندین کوژراو بریندارو دیل لەنێو ریزەکانى کۆماندۆزی تورکی روویانداوە.

هەرێم پاش چەند رۆژێک لەحکومەتى بەغدا، ئیدانەى ئەو کارەی کردووە، کە فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق، ئامادە نەبووە بانگهێشتى باڵیۆزی تورکیا لەوڵاتەى بکات بۆ ئەوەى یادداشتنامەى ناڕەزایی پێبدات، بەڵکو یەکێک لەبریکارەکانى بەو کارە هەڵساوە.