گەورەترین سزای پێبژاردن بەسەر گووگل سەپێنرا

پ

باڵاترین دادگاى کارگێری فەرەنسا بڕیاری سزادانى دارایی بەبەهاى ٥٠ ملیۆن یۆرۆ (٥٦ ملیۆن دۆلار)، کەساڵى رابردوو دژى کۆمپانیاى گووگل بۆ گەڕان بەتومەتى پێشێڵکردنى رێساکانى یەکێتى ئەورۆپا بۆ پاراستنى تایبەتمەندییە کەسییەکانى ئەنتەرنێت دەرچووبوو پەسەند.

سەرەڕاى ئەوەی سزای پێبژاردنەکە پشکێکى بچووکى سەرچاوە داراییەکانى گووگلە، کەلەلایەن کۆمپانیاى ئەلفابێت بەرێوەدەچێت، بەڵام لەنێو دۆڵی سیلیکۆن کاریگەرییەکى گەورەتری هەیەو، بەگەورەترین سزای لەو جۆرە تاوانانە دادەنرێت.

لەلایەن خۆیەوە گووتەبێژى گووگل رایگەیاند ” کۆمپانیاکەیان پێداچوونەوە بەگۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکان دەکاتەوە”.

هیماى بەوەشکرد ” پێشبینى دەکرێت خەڵک رێکارەکانى بەکارهێنانى زانیارییەکان و کۆنترۆڵکردنەوەی دەزانن، لەو بوارەش کەرستەى باڵامان بەگەڕخستووە، بۆ ئەوەى لەیەک کاتدا هەردوو هەنگاوەکە جێبەجێ بکەن”.

گووتەبێژەکە کە لەرێگەی راگەینراوێکەوە بڵاوکرایەوە گووتى ” ئەو کەیسە پەیوەندی بەوە نەبووە کەپێویستە ڕەزامەندی لەنیشاندانى ریکلامی کەسێتى بکرێت، بەڵکو پەیوەندیی بەرێکاری چۆن ڕەزامەندی لەو رێگەوەیە بەدەست دێت”.

جەختى لەوەشکردەوە ” لەو چوارچێوەیەى بڕیارەکە چاو بەگۆڕانکارییە پێویستیەکان دەکەینەوە”.

دەستەى رێکخستنى پەیوەندییەکانى فەرەنسا (سی ئێن ئای ئێڵ)، لەکانوونى دووهەمی ساڵى رابردوو، گەورەترین تۆڕى گەڕانی جیهانى بەنەبوونى شەفافیەت و ناروونى لەرێگاکانى ئاگادار کردنەوەى بەکاربەران لەمامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە تایبەتیەکان تومەتبار کرد.

گووتیشى ” بەشێوەیەکى گونجاو ڕەزامەندییەکان بەدەست ناهێنێت، بۆ بەکارهێنانى ریکلامە کەسییەکان”.

بڕیارى دەستەکەش پشتى بەیاساى پاراستنى داتا تایبەتیەکانى یەکێتى ئەورۆپا بەستووە، کەئەمەش گەورەترین گۆڕانکارییە لەیاساى تایبەتمەندییەکانى زانیارییەکان لەماوەى دوو دەیە، کەساڵى ٢٠١٨ چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

بەپێی یاساکەش بەکاربەران دەتوانن بەشێوەیەکى باشتر کۆنترۆڵى زانیارییەکانى خۆیان بکەن، هاوکات رێگەى بەدەسەڵاتە رێکخراوەکان دەدات سزای پێبژاردن بەرێژەى سەدا چواری کۆى گشتى داهاتە جیهانیەکەى بەسەریاندا بسەپێنێت، کاتێک دەربکەوێت پێشێڵکارییان کردووە.

ئەنجومەنى دەوڵەتیش، کەباڵاترین دادگاى کارگێریی فەرەنسایە بڕیارەکەى بەتەواوى پەسەند کردووە.