نەیمار دۆسییەکەى دۆڕاند

پ

نەیمار داسێلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، دۆسییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا  دۆڕاند کە داوای وەرگرتنەوەی پاداشتی گرێبەستەکەی لە یانە کەتەلۆنییەکە کردبوو، دوای ئەوەی دوایین جار گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا نوێکردەوە

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: “یانەی بارسێلۆنا هەست بە ئاسوودەیی دەکات بە بڕیاری دادگا کە لە دانیشتنی ژمارە 15، کە تایبەت بوو بەو سکاڵایەی نەیمار لە دادگا لە دژی بارسێلۆنا تۆماریکردبوو، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاداشتی دارایی تایبەت دوایین نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا”.

هەروەها لە بەیاننامەکەی بارسا هاتووە: “دادگا داواکارییەکەی نەیماری رەتکردووەتەوە، رەزامەندی لەسەر وەڵام و بەڵگەکانی بارسێلۆنا دەربڕیوە کە لەبەرامبەر سکاڵاکەی نەیمار، کە یانە کەتەلۆنییەکە بەرگری لە خۆی کردبووە، هەروەها داواکارییەکەی نەیماری بەنایاسایی نێوزەد کردبوو”.

داواکەی نەیمار رەتکرایەوە کە داوای کردبوو یانەی بارسێلۆنا 43.6 ملیۆن یۆرۆ لە یانە ئیسپانییەکە وەربگرێت، لە بەرامبەردا دەبێت نەیمار 6.7 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەی بارسێلۆنا بگەڕێنێتەوە.

دوای دۆڕاندنی دۆسییەکەی، ئەستێرەکەی سامبای بەرازیل مافی ئەوەی هەیە تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدات.

هاوینی 2017 نەیمار جۆنیۆر داسیلڤا بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بارسێلۆناوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد، کە ئەو نرخە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بوو لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا.