باس لەجیاوازییەکانى میسی و مارادۆنا دەکرێن

پ

فابیۆ كاپێلۆی ڕاهێنەری ئیتاڵی باس لە جیاوازی نێوان مارادۆنا و مێسی دەكات و، هۆكاری سەركەوتنی مارادۆنا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشكرادەكات.

دوای ئەوەی مێسی لە چەند بۆنەو پاڵەوانێتیەكدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداریكردوە، بەڵام سەركەوتوو نەبووە لە بەدەستهێنانی نازناو بۆ هەڵبژاردەكەی و هاندەرانیش رەخنە ئاڕستەی ئەو یاریزانە دەكەن، چونكە نەیتوانیوە هاوشێوەی مارادۆنا مێژوو بۆ هەڵبژاردەكەی بنووسێتەوە.

كاپێللۆ باس لەسەردەمی دوو ئەستێرەكەی ئەرجەنتین دەكات و، دەڵێت “هەموو خەڵكی لە بارەی ئەم دووانەوە قسەو دەكەن، و دەڵێن ئەرجەنتین لەسەردەمی مارادۆنا بەهێزترو گەورەتر دەركەوتووە، بە بەراورد بە سەردەمی مێسی، بەڵام ئایا مێسی یاریزانی باش و بەتوانای لەگەڵدایە، ئەبێت ئەوە لەیاد نەكەین یاریزانان لە هیڵی ناوەندو لە هێڵی بەرگریش زۆر خراپن، ئەمەش كێشەیەكی گەورەی بۆ مێسی دروستكردوە”.

كاپێللۆ گووتیشی “نەبوونی یاریزانی بەتواناو یاریدەر بۆ مێسی لە هێڵی ناوندو بەگری، هۆكاری سەرجەم كێشەكانی ئەو هەلبژاردەییەو، مێسی بەرپرسیار نیە لەو دۆخەی بەسەر ئەرجەنتیندا هاتووە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا”.