عێراق کۆمەڵێک شوێنەوار دەخاتە نێو لیستى کلتووری
وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق هەوڵدەدات ژمارەیەک شوێنەواری عێراق و هەرێمى کوردستانی دەخاتە نێو لیستی کەلەپووری جیهانی.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیری حکومەتى فیدراڵى بەغدا رایگەیاند ” وەزارەتەکەی لە هەوڵ دایە بۆ ئەوەی 11 شوێنەواری عێراق و کوردستان، بخرێنە ناو لیستی کەلەپووری جیهانی”.
لیستی کەلەپووری جیهانی لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە، زانست و رۆشنبیری (یونسکۆ) پۆلین دەکرێت و ناوی ئەو شوێنەوارە مێژووییانە لەخۆ دەگرێ، کە تەمەنیان لە 100 ساڵ تێپەڕیوە.
ناوی ئەو 11 شوێنەوارەی وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق کاریان لەسەر دەکات بۆ ئەوەی ببنە کەلەپووری جیهانی.
شوێنەوارە کوردستانییەکان:
– دەروازەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک
– قەڵای کەرکووک لە پارێزگای کەرکووک
شوێنەوارە عێراقیەکان:
– دەریای نەجەف
– گۆڕاستانی وادی نەجەف کە بە گۆڕستانی (دارولسەلام) ناسراوە
– کەناری کۆنی دیجلە لە بەغدا
– شەقامی رەشید لە بەغدا
– شاری نەفەری مێژوویی لە پارێزگای قادسییە
– شاری واستی ئیسلامی
– نەمروود لە نەینەوا
– منارەی عینە لە پارێزگای ئەنبار
– رێگای کۆنی حەج لە نێوان کوفە و رووگەی مسوڵمانان (لە مەککەی سعودیە).