شەڕی تویتەرو ترامپ بەردەوامیی هەیە

پ

پێدەچێت ململانێی و هەنگاوەکانى تۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەرو، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەیەکى زۆرتر درێژە بکێشێت، بەجۆرێک ، جارێکی دیکە ئەو تۆڕە تویتێکى دۆناڵد ترامپ، دەسڕێتەوەو، روونیدەکاتەوە ” خراپە”.

سەرەڕاى ئەوەى ئەو تویتەی ترامپ بڵاویکردۆتەوە بەشێوەیەکى یەکجاری نەسڕاوەتەوە، بەڵام بۆ خوێندنەوەى تویتەکەى سەرۆکى ئەمەریکا پێویستە سەرەتا دوگمە (نمایش) لێبدەی.

تویتەر لەبارەى شاردنەوەى ئەو پەیامەى ترامپ نووسیوویەتى “ئەو تویتە یاساکانى تویتەرى پێشێڵکردووەو، بۆیە بڕیاریانداوە لەپێناو بەرژەوەندی جەماوەر تویتەکە بمێنێت”، بەڵام لەبەردەم نمایشی گشتیدا شاردراوەتەوە.

ئەو یاسایەى سەرۆکى ئیدارەى کوشکی سپی پێشێڵیکردووە هۆشداری دان بووە لە ” دروستکردنى ناوچەیەکى خوودموختاری لەواشنتۆن”، کە نووسیبووی ” تا من سەرۆک بم، هەرکەسێک ئەو هەنگاوە بکات بەهێز بەرپرچی دەدەمەوە”، وەک ئاماژەیەک لەکۆنترۆڵکردنى چەند ناوچەیەکى پایتەختى ئەمەریکا لەلایەن خۆپێشاندەرانى ئەو وڵاتەوە.

ئەمەش کەزمانى هەڕەشە لەلایەن کەسایەتیەکى ناسراوی جیهانیەوە بە “خراپیەکى گەورە” لەلایەن تویتەرەوە هەژمار کراوە.

گووتیشى ” ئەو تویتە پێچەوانەى سیاسەتەکانمانن، لەهەڵسوکەوتى خراپ، بەتایبەت لەچوارچێوەى هەڕەشەکردن بەئازاردانى گرووپێکى دیاریکراو”.

لەلایەن خۆیشیەوە تید کروز، سیناتۆری کۆمارییەکانی ویلایەتى تێکساس ڕەخنەى لەهەنگاوەکانى تویتەر گرتووەو، پێی وابووە ” ماڵپەرەکە تویتەکانى سەرۆکی شاردۆتەوە، چونکە گوویەتى رێگە دەگرێت لەکۆنترۆڵکردنى پایتەخت لەلایەن ئاژاوەچییەکانەوە”.

ئەمەش جاری چوارەمە تویتەر نیشانەیەک لەسەر بابەتەکانى ترامپ دادەنێت، سەرەتاش لەسەر دوو تویت بوون، کەدەنگۆی ئەوەى باسکردبوو ساختەیی کراوە لەدەنگدانى ئەلیکترۆنیەوە، ئەوکات تویتەر هۆشداری دایە بەکاربەران بەدواى سەرچاوەى دروست بگەرێن.

پاش چەند رۆژێک، تویتەر دیسان ترامپی تومەتبار کرد بەوەى “پاڵپشتى تووندوتیژی دەکات، کاتێک پاش کوشتنى جۆرج فلۆید نووسیبووى ” کاتێک تاڵانى دەست پێدەکات، دەست دەکرێت بەتەقە کردن، دواتریش نیشانەیەکى شینى لەسەر تویتێکى دیکەش دانا، کاتێک سەرۆکى ئەمەریکا ڤیدیۆیەکى نەپەسەند کراو بڵاوکردەوە.

بەو هۆیەوەش ترامپ، بڕیارێکى جێبەجێکاری دەکرد، بەوەى ئاژانسە فیدراڵییەکان رێگاچارەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەى یاساى پاراستنى کۆمپانیاکانى ئەنتەرنێت لەبەرپرسیارێتى ناوەرۆکەکانى هەموار بکاتەوە، بەئاستێک سزادانیان ئاسانتر بکات، کەئێستا بەپێی یاساى فیدراڵى پارێزراون لەهەر لێپێچینەوەیەک یاخود سزادانێک.