شەڕی تاران و ریاز دەگاتە ئەورۆپا

پ

رۆژنامەیەکى ویلایەتە یەکگرتووەکان لەراپۆرتێکدا ئاماژەى بەوە داوە ” دادگایی کردنى هاوڵاتیەکى ئێرانى لەنەرویژ، بەتومەتى پیلانداڕشتن بۆ تیرۆر کردنی سێ هاوڵاتی ئۆپۆزسیۆنى رژێمى ئێران، کەهاوکات لەدەسەڵاتدارانى سعودیەوە نزیک بوون، پەردە لەسەر ململانێیەکى فراوانتر لەنێوان هەردوو وڵات نیشان دەدات، کە سنوورى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى بەرەو ئەورۆپا تێپەراندووە”.

رۆژنامەى “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” باس لەپیاوێک دەکات ساڵى ٢٠١٨ ویستوویەتى کۆمەڵێک کەسایەتى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى لەدانیمارک تیرۆر بکات، کەدەستیان لەتەقینەوەکانى ناوخۆى ئێران هەبووە.

هاوکات دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە ژمارەیەک لەو کەسایەتیانەش دەستگیر کردووە، کەتومەتى “سیخوری کردن بۆ بەرژەوەندییەکانى سعودیە” ئاراستەیان کراوە.

لەیەکێک لەشاروچکەکانى نزیک کۆپنهاگن، پایتەختى دانیمارک، دادگاى ئەو وڵاتە چاو بەکەیسى هەوڵى تیرۆرکردنى کەسایەتیەکى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى لەپێکهاتەى ئەهوازییەکان دەخشێنێت، کەچەندین مانگە درێژەى کێشاوە، هەر هەمان دادگا چاو بەکەیسى پرۆسەى سیخوری دەخشێنێتەوە.

رۆژنامە ئەمەریکییەکە باسى لەوە کردووە ” سەرەتا تاران لەسەر رووداوە هیچ هەڵوێستێکى نیشانداوە، بەڵام پاش سەپاندنى سزا بەسەر وەزارەتى هەواڵگری رژێمى ئێران لەلایەن یەکێتى ئەورۆپاوە، کەتومەتبار کراوە بەئەنجامدانى پیلانگێری تیرۆر کردنى کەسایەتیەکان لەهۆڵەنداو فەرەنسا، مەحمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى حکومەتى ئێران ئەو سێ وڵاتەى بەداڵدەدانى گرووپی تیرۆریستان تومەتبار کرد”.

وۆڵ ستریت، جەخت لەوە دەکاتەوە هەریەک لە ” ئێران و سعودیە، رکابەرى لەباڵادەستى خۆیان لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاستى پڕ لەقەیرانەکان دەکەن، زۆر کاتیش ئەو وڵاتە گرووپە چەکدارە میلیشیاکانی نزیک لەخۆیان دژ بەیەک لەهەندێک ناوچە، وەک یەمەن، سووریاو لوبنان بەکار دەهێنن”.

گووتیشى ” دادگایی کردنەکەى دانیمارک، نیشانی دەدات تاران و ریاز، ئامادەییان تێدایە ململانێی و ناکۆکییەکانیان بۆ دەرەوەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بگوازنەوەو، وڵاتانى رۆژئاواییش لەکردەوەى سیخوری و، تیرۆر کردن و تۆقاندن تێوەبگڵێنن”.

هەروەها دووپاتیدەکاتەوە ” ئەو هەنگاوە ئەگەری ئەوەی لێدەکریت هەردوو وڵات پەیوەندییە دیپلۆماتیە زیندووییەکانیان بخاتە مەترسییەوە”.

تاران، لەرێگەى تێوەگڵانى وڵاتانى ئەورۆپی، مەترسییەکى گەورە بۆ سەر رێکەوتننامە ئەتۆمییەکەى ٢٠١٥ دروست دەکات، کەتاوەکو ئێستاش سەرەڕاى فشارەکانى ئەمەریکا، یەکێتى ئەورۆپا پابەندیی خۆی نیشانداوە.

لەبەرامبەریشدا ریاز دەیەوێت، لەپاشماوەکانى کوشتنى جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی نەیارى دەسەڵاتەکانى جێنیشینى شای سعودیە لەساڵى ٢٠١٨ دەرباز بێت، کەراستەوخۆ کردەوەکە کاریگەرى لەسەر هەستى رۆژئاوا بۆ وەبەرهێنان لەشانەشینى سعودیە لاواز کرد.

پرۆسەى سیخوری ئێرانییە ئۆپۆزسیۆنەکان بەسەر وێستگە سەربازییەکانى ئێران بۆ بەرژەوەندیی سعودیە، جیبی کۆبۆد، وەزیرى دەرەوەى دانیمارک ناچار باڵیۆزی سعودیە لەکۆپنهاگن بانگهێشت بکات و، دژایەتى خۆی بۆ هەر کردەوەیەکى لەو جۆرە لەوڵاتەکەى نیشانداوە”.

پۆلیسی دانیمارکی ئاشکراشی کردووە ” حکومەتى ریاز نزیکەى ٣ ملیۆن دۆلاری پێشکەش بەو گرووپە کردووە، تاوەکو زانیاریی هەواڵگری پێشکەش بکەن”.