گرووپێکی مۆسیقی هەڕەشە لەترامپ دەکات

پ

گرووپێکى مۆسیقایی ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڕەشەى تۆمارکردنى سکاڵا دژى سەرۆکى وڵاتەکەیان دەکەن، بە” بەکارهێنانى گۆرانیەکانیان لەهەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنی سەرۆکایەتى ئەمەریکا” تومەتبار کراوە.

تیپی رۆلینگ ستونز، ئاماژەیان بەوە داوە ” تیمە یاساییەکانیان لەگەڵ رێکخراوى پارێزگاری لەمافی مۆسیقی (بی ئێم ئای)، هەماهەنگییەکان کردووە، بۆ راگرتنى پەخشی پارچەیەکى موسیقی لەهەڵمەتى دووبارە هەڵبژاردنەوەى دۆناڵد ترامپ بۆ خوولى دووهەمى سەرۆکایەتى”.

روونیشیانکردۆتەوە ” رێکخراوەکە هەڵمەتەکەى بەناوی ستونز ئاگادار کردۆتەوە، بەوەى ئەو مۆسیقایە رێگەپێدراو نیە بەکاری بهێنن و، پێشڵکردنى رێکەوتننامەى موڵەتى تایبەتى ئەو گۆرانیەیە”.

گووتیشیان ” ئەگەر هاتوو ترامپ سوور بوو لەسەر بەکارهێنانى بەرهەمەکانیان، ئەوا رووبەرووى سکاڵای یاسایی دەکەینەوە، چونکە سەرپێچی یاسایی کردووەو، مۆسیقا بەبێ وەرگرتنى ڕەزامەندی بەکارهیناوە”.

ئەو گۆرانیەى هەڵمەتەکەى ترامپ بەکاریان هێناوە بۆ ساڵى ١٩٦٩ دەگەرێتەوە، کەبەناونیشانى ” ناتوانیت هەمیشە ئەوە بەدەست بهێنیت کەدەتەوێت”ـەو، بەشێوەیەکى بەردەوامیش کەمپینەکانى سەرۆکى ئەمەریکا بەکاری دەهێنن.

دوایین جاریش ئەو گۆرانیە لەهەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنەوەى ترامپ لەتۆلسا لەویلایەتى ئەوکلاهوما بەکارهینراوەتەوە، کەمەراسیمەکە لەهۆڵێکى داخراو بوون و، کەرووبەرووى ڕەخنەیەکى فراوان بوویەوە، لەوەى مەترسی بۆ بڵاوکردنەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کردبوو.