کوردێک لەسویسرا داهێنانێک پێشکەش کرد
داهێنەرێکى کورد لە شارێکى سویسرا، بە سەرکەوتووییەوە توانیویە ئامێری ئەی. تی. ئێم (ATM) و پارەژمێری بەتایبەتمەندیی خاوێنکردنەوەو کوشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارە و پووڵەکاندا بە کەڵکوەرگرتن لە تیکشی UV ساز بکات.
سێ نموونە لەم دەزگایە لەلایەن دکتۆر پەیمان سەرحەدی لە شاری زوریخ، دیزاین و ساز کراوە و دیزاینی پیشەسازیی ئەم دەزگایە بەو تایبەتمەندییەی کە کەسانێک بتوانن پارەکانی خۆیان بخەنە ناو دەزگاکەوە و ڤایرۆسەکانی بکوژێت، لەلایەن ئەم داهێنەرە کوردەوە ئەو ئامێرە بەرهەم هاتووە. هەندێک لە کۆمپانیا ئەورووپییەکان ئێستا سەرقاڵی دانوستان لەگەڵ دکتۆر سەرحەدین بۆ ئەوەی کە بە کۆمەڵ بیانەوێت ئەم دەزگایە لە وڵاتانی سویسرا و ئەڵمانیا بەرهەم بهێنن.
ئەم دەزگایانە بە کەڵکوەرگرتن لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی کەم، ساز کراوە کە تیشکەکانی غەیری یونسازن و بەهۆی تایبەتمەندیی ڕێگەگرتن لە گواستنەوەی پیسایی هەوا، لە کۆنتڕۆڵکردنی فیزیای میکروئۆرگانیسمەکان Microorganisms کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.
کاریگەریی میکروبکوشتنی تیشکی سەروو وەنەوشەیی، بۆ ماوەیەکی کاتی لە ئارادا دایە و پەیوەندیی بە دۆزی تیشکەکە، وهەروەها مەوداکەوە هەیە، هەندێک لە ئاندوسپۆڕەکانی بەکتریایی لە بەرانبەر تیشکی ئەوپەڕی وەنەوشەیی خۆڕاگرن و هۆیەکەشی بۆ ئەو کەرەستەیە دەگەڕێتەوە کە لە توێی ئسپۆڕەکانیدا هەیە و دەبێتە هۆی ڕاکێشانی تیشک بۆلای خۆی، بەڵام لەم داهێنانەدا، بە پێکهێنانی شێوازی نوێی لە پڕشنگ، مەودا و ڕێژە، “پەیمان سەرحەدی” داهێنەری کورد سەرکەوتوانە بە بێ کەمکردنەوەی خێرایی دەزگاکانی پوڵژمێر و “ئەی.تی.ئێم” ATM هاوکات لەگەڵ ژماردنی پارەکان، بە تەواوی خاوێنیان بکاتەوە و زیانێک بە ڕیشاڵی پارەکان نەگەیەنێت.
لە چەندین ساڵی ڕابردوودا توێژەران زۆر جار ڕایانگەیاندووە کە یەکێک لە شێوازەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکان و میکرۆبەکان دەستلێدان لە پارە و پووڵەکانە، کە ئەم بابەتە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕواڵەتێکی جیدیتری بە خۆیەوە بینیوە و تەنانەت ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش زۆر جار ڕای گەیاندووە یەکێک لە ڕێگا خێراکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەڵکوەرگرتن لە پارەیە، زیاتر لە 340 میلیۆن کەس، تەنیا لە سەرتاسەری کیشوەری ئەورووپا بۆ ئاڵوگۆڕی ئابووری لە یۆرۆ کەڵک وەردەگرن.
بانکی ناوەندیی ئەورووپا دەڵێت کە کەڵکوەرگرتن لە پارەی نەغە، شێوازیی زۆرینەیە لە پارەداندا لە ناوچەی پووڵی یۆرۆ بە شێوەیەک کە سێ لەسەر چواری ئاڵۆگۆڕە بازرگانییەکان لەم ڕێگایەوە ئەنجام دەدەرێت.
کەڵکوەرگرتن لە پارەی نەغد (کاغەز) هەروەها لە وڵاتانی گەورەی وەکوو ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا زۆر دڵخوازیی خەڵکییە. ئەم ئامارە لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا تەنانەت زیاتریشە و هێشتا شتکڕین بە پارەی نەغد، شێوازێکی خۆشەویستە لەلایەن زۆربەی کڕیارانەوە.