ئەمەریکا کاروانێکى سەربازی ڕەوانەى رۆژئاوا دەکات
لەکاردانەوەیەکى نوێدا، کاروانێکى سەربازی ئەمەریکا لەرێگەى دەروازەى وەلید، کەلەهەرێمى کوردستانەوە بەرێکەوتبوون دەچنە نێو باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا و، بەرەو شارى شەدادی لەریفی حەسەکەو، پاشان بەرەو سەربازگەى قەسرەک جێگیر دەبن.
بەرپێی زانیارییەکانى روانگەى سووری بۆ مافی مرۆڤ “کاروانەکەى هێزەکانى ئەمەریکا لە ١٩ ئامێر بووە، کە ١٣ ئۆتۆمبێل، کەرستەى لۆجیسیتى وس سەربازی بووەو، پێنج ئۆتۆمبێلیش دژە گوللـە بووە بۆ پارێزگاری کردن لەکاروانەکە بوون”.
ئەمەش لەکاتێکدایە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى مانگی رابردوو کاروانێکى دیکەى لەهەمان دەروازەوە لەهەرێمى کوردستانەوە بەرەو خاکی سووریا ڕەوانە کردبوون، کەئەوکات لە ٥٠ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوون بووەو، کەرستەى سەربازی و لۆجیستی پێبووەو، بەرەو تەل بیدرى، ریفی حەسەکە بەرێکەوتبوون.
زانیارییەکان باسیان لەوە کرد، پاش ئەوەى ٥٠ ئۆتۆمبێلەکە ئەمەریکییەکە بارەکانیان بەتاڵکرد، بەرەو هەرێمى کوردستان گەڕانەوە.
لەو سەروبەندەش هێزەکانى ئەمەریکا لەنزیک سنوورى شارى مالکیە لەرۆژهەڵاتى حەسەکە رێگرییان لەکاروانێکى پۆلیسى رووسی کرد، کەبەنیاز بوون بەرەو دەروازەى سیمێلکا هاوسنوورى رۆژئاواو باشوور بەرێبکەون، بەڵام زریپۆشەکانى ئەمەریکا رێگرییان لەو کاروانەى مۆسکۆ گرت و، ناچاریان کرد بەرەو سەربازگەکانی خۆیان بگەرێنەوە.
جگە لەوەش تۆڕە سوورییەکە گووتى ” دانیشتووانى گووندی دێرنا ئاغی، رێگرییان لەهێزە رووسییەکان کرد بچنە نێو گووندەکەیان، بۆیەش ناچار بوون خاڵێکى سەربازی لەخێوەت لەدەوروبەرى گووندەکە دروست بکەن.
تۆڕی سووری بۆ مافى مرۆڤ هیماى بەوەشداوە ” کاروانە ئەمەریکییەکە لەسەر رێگاى سیمێلکا هاوسنووری هەرێمى کوردستان جێگیر بوونە، بۆ ئەوەى رێگرى لەکاروانە چاودێرییەکانى رووسیا بگرن و، رێگە نەدەن لەو سنوورە نزیک ببنەوە.