نەخۆشخانەى بالیسان دەوامی راگرت
نەخۆشخانەى بالیسان، بەهۆى سەردانیکردنى دوو نەخۆشى تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نێو باڵەخانەکەیان، بۆ ماوەى ٤٨ کاتژمێر کارکردن لەنێو نەخۆشخانەکەى ڕاگرت.
لەڕاگەینراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە ” ئەم بڕیارەش دوای ئەوەدێت کە دوێنێ ئەو دوو توشبووەی کۆڕۆنا لەسنوورەکەمان سەردانی نەخۆشخانەیان کردوەو، هەروەها بەشێک لەکارمەندانمان پشکنینیان بۆئەنجامدراوەو وابڕیارە بەیانیش پشکنین بۆ بەشێک لەبەرکەوتەکان ئەنجام بدرێت”.
نەخۆشخانەکە باسى لەوەشکردووە ” لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی وتەندروستی هاولاتیانی دەڤەرەکە بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر دەوام لەسەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکەمان ڕادەگیرێت جگە لەفریاکەوتن”.
داواشی کردووە ھاوڵاتیانى دەڤەرەکە هاوکاریان بن لەخۆپارێزی بۆ تێپەربوونى ئەو دۆخە بەسەلامەتى.