٨ هەزار ماسی لەسەیدسادق لەناوچوون

پ

قایمقامیەتى قەزای سەیدسادق ئاشکراى دەکات ” بەهۆى ژەهراوی بوون و، پیسبوونى ئاوەکەیانەوە نزیکەى هەشت هەزار ماسی لەناوچوون”.

لەراگەینراوێکدا ئاماژەى بەوەشداوە “ئەم شەو لەلایەن جووتیارێکەوە ئاگادار کرانەوە کە سەرجەم ماسییەکانى نێو کێڵگەکەى لەناوچوون و، مردوون، کە ژمارەیان لەسنوورى ٨ هەزار ماسی دەبێت”.

بەگووتەى خۆى ئەو کێڵگەیە دەکەوێت گووندێکى نزیک سەیدسادق و، بەفەرمانى دیاری رەفیق، قایمقامی قەزاکە لێژنەیەکى تایبەت راسپێدراوە سەردانى کێڵگەى بەخێوکردنى ماسییەکان بکات و، پشکنینى خۆیان لەهۆکارى لەناوچوونى ماسییەکان بخەنەروو.

رایگەیاند ” پاش پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌و دکتۆری هۆبه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سەیدسادقه‌وه‌، ده‌رکه‌وت که‌به‌هۆی پیسبوون و ژه‌هراوی بوونی ئاوه‌که‌وه‌بووه‌ که‌ تێدا مادده‌ی (ئامۆنیا) به‌رز بووه‌ته‌وه‌و، بووه‌ به‌هۆکاری لە ناوچوونی ماسییه‌کان”.

گووتیشى “ئه‌م ماددەیە ‌ له‌ ئه‌نجامی دروست بوونی قه‌وزه‌و نه‌مانی ئۆکسیجین و پیسبوونی زۆرو، نه‌گۆڕینی ئاوی ناو حه‌وزه‌کان دروست ده‌بێت و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی”.