پارەى جلوبەرگى پێشمەرگە دراوەتە کۆمپانیایەک
پەرلەمانتارێکى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات ” حکومەتى هەرێم، حەوت ساڵە پارەى جلوبەرگی سەربازی بۆ پێشمەرگەو هێزەکانى ناوخۆ داوەتە کۆمپانیایەک، بەڵام تا ئێستا سێ جار بۆ وەزارەتى ناوخۆ و، جارێکیش بەنیوەچڵى جلوبەرگی سەربازی بۆ پێشمەرگە دابین کردووە”.
سیروان بابان، لەراگەینراوێکدا ئاماژەى بەوەشداوە ” بۆ هەر پێشمەرگە و کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ لەساڵێکدا دوو دەست جل و بەرگی هاوینە و زستانە دەکات و کۆی گشتی نرخی ئەو دوو دەستە جل و بەرگە لەساڵێکدا دەکاتە(١١٠)هەزار پارەکەی دراوەتە کۆمپانیایەک”.
جەختى لەوەشکردۆتەوە ” ٣ جار بۆ وەزارەتی ناوخۆ و جارێکیش بۆوەزارەتی پێشمەرگە جل و بەرگ دابەشکراوە، کەهەمووشی نەگرتووەتەوە و جیاوازی تێداکراوە”.
بابان گووتیشى ” بەپێی زانیارییەکانیش جلەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر گیرفانی پێشمەرگەکان خۆیان کڕدراوە و بۆماوەی سێ مانگ بڕی٣٠هەزار لەهەرپێشمەرگەیەک وەرگیراوە”.
دووپاتیدەکاتەوە سەرەڕای ئەوەش ” پاش ساڵێک ئینجا جلەکە دابەشکراوە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە، کەبەشێکی جلەکانیش بەکەڵک نەهاتووە”.