فرۆکەیەکى نەناسرا سەربازگەى “وەتیە”ـى لیبیا وێرانکرد

پ

لەپێشهاتێکى چاوەڕوان نەکراودا، سەرچاوەیەک لەهێزەکانى سوپاى نیشتیمانى لیبیا لەنزیک ناوچەکە بڵاویکردۆتەوە کە ” فرۆکەیەکى جەنگی شەوی رابردوو سەربازگەیەکى ئاسمانى سەر بەمیلیشیاکانى حکومەتى ویفاقی لیبیا کەبەمدواییانە بەپاڵپشتى تورکیا دەستى بەسەردا گرتبوو بۆمباران کرد”.

ئەو سەرچاوەیەی ئەو سوپایە کە لەلایەن جەنەراڵ خەلیفە حەفتر رابەرایەتى دەکرێت گووتى ” هێرشەکە لەلایەن فرۆکەکەیەکى نەناسراو بووە”، هاوکات یەکێک لەدانیشتووانى زەنتان بەئاژانسەکانى هەواڵى راگەیاند ” دەنگی تەقینەوەى بەرز بەئاراستەى سەربازگەکە بیستراوە”.

بەدەستهێنانەوەى سەربازگەى وەتیە، لەسەرەتاکانى ئایارى رابردوو، داڕمانێکى لەناکاوی هێرشەکانى سوپای نیشتیمانى لیبیا بوون، کە نزیکەى ١٤ مانگ بۆ سەر پایتەخت بەردەوام بوو، کەئامانجی حەفتەر، دەرکردنى میلیشیا تیرۆریستیەکان و، کۆنترۆڵکردنەوەى شارەکانە، بەڵام لەو هێرشەکە دووبارە پاشەکشێی بەهێزەکانى کرد.

حکومەتەکەى ویفاق کەڕاستەوخۆ لەلایەن ئەنکەراوە پاڵپشتى دەکرێت، توانى لەرێگەى ئەو چەک و جبخانەیەى لەلایەن تورکیاوە پێگەیشتووە، هاوسەنگى شەڕەکان بۆ لای خۆى راکێشێت.

سەرچاوەیەکیش لەنێو تورکیا هەفتەى رابردوو بڵاویکردەوە ” وڵاتەکەى لەگەڵ حکومەتەکەى ویفاقی نیشتیمانى، کە لەلایەن فایز سەراج، سەرۆکایەتى دەکرێت دانووستاندن دەکات بۆ بەکارهێنانى دوو سەربازگە لەلیبیا یەکێکیان وەتیە”ـیە، کەبە گرنگترین سەربازگەى ئاسمانى لەرۆژئاواى ئەو وڵاتە دادەنرێت.

هاوکات وەزیرى بەرگرى حکومەتى تورکیا بڵاویکردەوە ” خلوسی ئاکار، لەچەند رۆژى رابردوو لەتەرابلووسی لیبیا بووە، بۆ ئەوەى بەهەموو شێوەکان هاریکارى و پاڵپشتى حکومەتەکەى سەراج بدات”، بەپێی زانیارییەکان ئەکار بەڵێنى تەواوی داوەتە لایەنەکانى لیبیا لەپێشکەش کردنى هاریکارییە سەربازییەکانیان.

لەو نێوەندەشدا ویلایەتە یەکگرتووەکان مانگی رابردوو رووسیاى بەڕەوانە کردنى ١٤ فرۆکەى مێگ – 29 و، چەندین فرۆکەى جەنگی جۆری سۆخۆی – 24 بۆ سەربازگەکانى سوپاکەى حەفتر تومەتبار کردووە، کەبەگووتەی خۆی لەرێگەى سووریاوە ڕەوانەى لیبیا کراوە.

دەستێوەردانەکانى ئەنکەرا لەلیبیا چەندین وڵات وەک فەرەنسا و، یۆنان توڕە کردووەو، تەنانەت ژان ئیف لۆدریان، وەزیرى دەرەوەى پاریس هۆشدارى لەسەپاندنى سزای نوێی بەسەر ئەنکەرا داوە.

تەنانەت بەمدواییانەش میسر هەڕەشەى لەهێزەکانى سەراج وتورکیا کردووە، لەچوونە نێو شارى سێرت، لەرۆژهەڵاتى لیبیا، قاهیرە لەو بارەیەوە بەروونى ڕاگەیاند ” هەر جموجۆڵێک بەئاراستەى سێرت ناچار کردنى سوپاى میسرە لەچوونە نێو لیبیا”.

لەلایەن خۆیانەوەش سوپاى نیشتیمانى لیبیا سیستەمێکى بەرگرى ئاسمانى تورکی لەنێو سەربازگەی وەتیە (عەقبە بین نافع) تێکشکاندووە، بۆ ئەوەى تواناى چاودێری کردنى جوڵەى فرۆکە جەنگییەکانى نەمێنێت.

هەروەها هێرشە ئاسمانیەکەى سەر ئەو فرۆکەیەش سیستەمى هۆک و سیستەمى کۆڕالى تێکشاندووە.