مارکە ناسراوەکانى جیهان بەرەو نەمان دەچن

پ

بەهۆى ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زۆربەى ئابوورییە جیهانیەکان تووشى ئالۆزی و سەختییەکى گەورە بوونەتەوەو، بەو هۆیەوەش بەشێک لەمارکە بازرگانیەکانى بازاڕەکان رووبەرووى مایەپووچ بوونەوە بوونەتەوە.

زۆربەى ئەو مارکانەى ئێستا داواکاری مایەپووچ بوونیان پێشکەش کردووە، نزیکەى ٥ دەیەیە لەنێو بازاڕەکاندا کار دەکەن.

بڵاوبوونەوەى پەتای کۆڤید ١٩ و، داخستنى زۆربەى سنوورى ناوخۆیی و دەرەکی وڵاتان و، سەپاندنى کۆت بەسەر جموجۆڵى هاوڵاتیان لەپێناو سنووردار کردنى ئەو پاتەیە، کۆمپانیا گەورەکانى تووشى مایەپووچ بوون و، قەیرانى دارایی مەترسیدار کردووە.

گرنگترین ئەو کۆمپانیانەى تووشى ئالۆزی دارایی بوون ” چاکی چیز، زنجیرە ریستۆرانتی مناڵانە کەساڵى ١٩٧٧ دامەزراوەو، لەحوزەیرانەوە داوایەکى پێشکەش کردووە بۆ راگەیاندنى مایەپووچ بوون”.

لەنێو بازاڕى فرۆشتنى ووردەش زنجیرە مارکێتى جلوبەرگی جی سی پێنى JC Penny ، کە ١٩٨٣ دروستبووە، سەرجەم لقەکانى لەئایارەوە داواى مایەپووچ بوونیان پێشکەش کردووە.

هەر لەو بوارەش زنجیرە مارکێتى جەى کرۆ، کەئەویش لەهەشتایەکان دروستبووە، لەهەمان مانگدا داواکاریی پێشکەش کرد.

تەنها پرۆسەکە لەنێو ساڵى ٢٠٢٠ چڕ نەبووەتەوە، بەڵکو زنجیرە جلوبەرگی ناسراوى فۆر ئێڤەر ٢١، لەدواى ١٩٨٤ ـەوە دامەزراوە، پێش قەیرانەکانى کۆرۆنا لەئەیلوولی ٢٠١٩ داواى مایەپووچ بوونى پێشکەش کردووە.

هاوکات لەئادارى ٢٠١٨ زنجیرە مارکێتى ئیکسسواراتى کلێرز، کەساڵى ١٩٦١ دامەزراوە، داوای مایەپووچ بوونى خۆى پێشکەش بەدامەزراوە فەرمییەکان کردووە.

ساڵێکیش پێش ئەویش زنجیرە مارکێتى یارییە ناسراوەکانى تۆیز ئار ئێس، کەتەمەنى سەرووى نیو سەدەیە، لەئەیلوولی ٢٠١٧ مایەپووچ بوونى خۆى ڕاگەیاندو، دەرگاکانى بەیەکجاری داخست.

مایەپووچ بوونى ئەو زنجیرە ناسراوانەى بۆ بەکاربەران، کارێکى سەختە، چونکە لەقۆناغی داهاتوو چیتر ناتوانن بەرهەمی ئەو مارکانە بەکاربهێنن و، دەبێت بەدواى جێگرەوەیەک بگەرێن.