فەیسبووک “لایک” لادەبات
تۆڕی کۆمەڵایەتى فەیسبووک، سەرقاڵی تاقیکردنەوەى نەخشەیەکى نوێیە، کەئەگەرى ئەوەیە دوگمەى “لایک” لەسەر نەخشە نوێیەکەى لابات و، جۆرێکى خاوێترین و ئاسانتر بۆ خوێندنەوە بخاتەروو، بۆ ئەوەى ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەرانى پەیجەکان بکات.
ئەو تایبەتمەندییە نوێیەو، چەند گۆڕانکارییەکى دیکە بەسەر ژمارەیەکى بچووکى کەسایەتیە گشتیەکان ، ئەپەکانى مۆبایل بەکارهێنران، ئێستاش بەشێوەیەکى فراوانتر بەسەر گرووپ و پەیجەکانى نێو ئەو تۆڕە بەکاردەهێنرێت.
سەرەتاى هەنگاوەکانیش خرایە بەر دەست کەسایەتیە گشتیەکان بۆ تاقیکردنەوەى، بەتایبەت لەنێو هونەرمەندان و، نووسەران و، دیزاینەران و گرووپێکى بچووکی میدیایی.
هاوکات پەیجە گۆڕدراوەکان، کۆمەڵێک تاقیکردنەوەى تێدایە بۆ ئەوەى لەکاتى چوونەژوورەوە لەرێگەى ئەپلیکەیشنى مۆبایلیش بتوانرێت، تێبینى گۆڕانکارییەکان بکرێت.
فەیسبووک ئاماژەى بەوەشداوە ” کارەکانیان رێژەیەکى بچووکى پەیجە بازرگانیە ئینگلیزی زمانەکانى گرتۆتەوە”.
ئامانجی هەنگاوەکانى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە زەبەلاحە ئەوەیە ” بەکارهێنانى پەیجەکان ئاسانتر بێت”، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کێشەى زیاتر بۆ بەکاربەران دروست بکات.
دانیش بەوە دەنێت ” پێویستى بەئاسانکاری بەکارهێنانی پەیجەکان، لەگەڵ بەردەوامبوونى خۆپارێزی کۆمەڵایەتى و تەندروستى وپەنا بردن بۆ ئەنتەرنێت بۆ ئەنجامدانى پەیوەندییەکان، بەشێک بووە لەئەنجامدانى کارێکى لەو شێوازە”.
جەخت لەوە دەکەنەوە ” هەماهەنگییەکانى پەیجە نوێکراوەکان، ئاسانکاری زیاترى بۆ بەکاربەران دروستکردووە، بەتایبەت لەرووی بینینی زانیارییە بنەڕەتیەکان و، بەشدارییەکان”.
جگە لەوانەش نەخشە نوێیەکە دوگمەى لایک کردنى هەڵگرتووەو، تەنها دوگمەى فۆللۆ و، ژمارەى ئەندامانى هێشتۆتەوە.
ئەمەش ڕەنگدانەوەى ڕاستەقینەى گەیشتنى ڕاستەقینەیە بۆ پەیجەکان، چونکەى زۆربەى خەڵک لەرێگەى لایک کردنى پەیجە جۆراجۆرەکان پەرەیان سەندبوو، بەڵام دواتر ئەنلایکیان کردووە، هۆکارەکەش بۆ گۆرینی گرنگیدانیانە بەو پەیجانە.