تورکیا درێژە بەناردنى میلیشیاکان بۆ لیبیا دەدات
بەرپرسێکى سوپاى لیبیا ئاشکراى دەکات ” تورکیا بەردەوامە لەناردنى چەتە چەکدارەکانى وڵاتانى دیکە بۆ نێو خاکەکەیان، کەبەشێکیان لەناسنامەى غەیرە سوورییەکانن”.
عەمید خالید مەحجوب، بەرێوەبەرى کارگێری ئاراستەکراوى مەعنەوی سوپای نیشتیمانى لیبیا، کەئەرکی دەرکردنى میلیشیاکان و، گرووپە یاخیبووەکانى تەرابلووس لەئەستۆ گرتووە ڕایگەیاند ” هێزەکانیان بەردەوامە لەپتەوکردنى بەرگریی لەجوگرافیای نەوتی”.
گووتیشى ” هەریەک لەتورکیاو قەتەرو، گرووپی ئیخوان موسلیمین، کەپاڵپشتى دەسەڵاتدارانى تەرابلووسی پایتەخت دەکەن، چاویان لەسەر سەرچاوەکانى ووزەیەى لیبیایە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە مەحجوب لەماوەى رابردوو باسى لەوە کرد ” هێزێکى دەریایی لەکەنارەکانى لیبیا لەبەرامبەر ناوچەى هیلالی نەوتى بڵاوەیان پێکراوە، بۆ ئەوەى رێگرى لەهەر دزە پێکردنێک بکەن”.
ئەو زانیارییانەشى ڕەتکردۆتەوە لەسەر زەوی پشت بەهێزى رووسییان بەستبێت.
گووتى ” سوپاى لیبیا پەناى بۆ پسپۆڕانى رووسی بردووە، بۆ ئەوەى هەندێک چەکی تایبەتى چاک بکەنەوە، چونکە زۆربەى چەکەکانیان رووسییە”.
هاوکات ئەحمەد مسماری، گووتەبێژى سووپاى نیشتیمانى لیبیا لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا باسى لەوە کرد ” تورکیا درێژە بەناردنى چەتەکان دەدات و، پاڵپشتى لەتیرۆری نێوخۆى وڵاتەکەى دەدات”.
دووپاتیکردەوە ” ئەوەش لەبەرچاوی جیهان روودەدات، کەئەوان تەنها سەیری دیمەکان دەکەن”.
مسماری ئاشکرای کردووە “ئەنکەرا بەردەوامە لەناردنى چەتەکانى سووریا بۆ شارى مەسراتە لەرۆژئاواى وڵات، کەئەمەش پێشێڵکردنێکى ئاشکراى داواکارییە نێودەوڵەتیە لەهێورکردنەوەى ڕەوشەکەو، ڕاگەیاندنى ئاگربەست”.